به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و دیاركردنی پشووی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی 2012-2013، ئه‌مڕۆ 24/12/2012 ، د. عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێكخست .
له‌م باره‌وه هاجر داود أحمد، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لێدوانێكدا راگه‌یاند:(دوای گفت‌وگو بڕیار درا پشووی سه‌ری ساڵ و وه‌رزی یه‌كه‌م بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌م شێوه‌یه بێت:
1- ڕۆژانی 25/12 تا 2/1/2013 پشووی ره‌سمی یه به بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
2- له ڕۆژانی 8 تا 17/1/2013 تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت.
3- ڕۆژانی 18-19-20/ كانونی دووه‌م /2013 پشووه له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن
4- ڕۆژی 21/1/2013 ده‌وامی وه‌رزی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات.
بۆ زانیاری ژماره‌ی ڕۆژانی ده‌وام به هه‌ردوو وه‌رزی خوێندن (172) رۆژه جگه له ڕۆژانی پشوو، هه‌ینی، تاقیكردنه‌وه‌كان. هه‌روه‌ها به پێی ساڵنامه‌ی خوێندن ڕۆژانی تر هیچ ده‌ستكارییه‌ك له سه‌ر نه‌كراوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق