له‌بێدارییه‌وه بۆ بوژانه‌وه‌و گوڕ‌و تین
شێخ محسن
زنجیره‌ی یه‌كه‌م
به‌هه‌وڵ‌و تێكۆشانی بێ وچانی برایان‌و خوشكان توانرا ئه‌م ڕابوونه ئیسلامیه نوره‌كه‌ی شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی باكورو باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای عاله‌می ئیسلامی بگرێته‌وه‌و ببێته حه‌قیقه‌ت‌و واقیع...
هه‌تا له‌هه‌ندێك شوێن كاریگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌و سنورانه‌ش تێپه‌ڕێنێ‌و ڕه‌نگی خۆی بڕژێنێته وڵاتانی غه‌یره ئیسلامی.
هه‌مووشمان ده‌زانین كه له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوون شوێن كه‌وتوانی ئه‌م كاروانه چه‌نده له ناو خه‌ڵكیدا غه‌ریب بووین!!!
زۆر له‌خه‌ڵكی ڕابوونیان به وه‌هم ده‌زانی‌و هه‌نگاوه‌كانی ئێمه‌شیان به‌بێ به‌رهه‌م ده‌ناساند‌و به‌هیچ جۆرێك نه‌یده‌توانی ته‌صوری ئه‌م واقیعه بكات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌رزی‌و نشێو‌و به‌ربه‌ستانه‌ی هاتنه سه‌ر ڕێگای ئه‌م ڕابوونه توانرا سه‌ربه‌رزانه قۆناغه‌كان ببڕێ‌و بگاته ئه‌م قۆناغه، ئه‌مه‌ش سوپاسی خوای ده‌وێت.
دیاره هه‌موو ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی جه‌ماعات‌و پارت‌و ڕێكخراوه ئیسلامیه‌كان له‌م كاروانه پڕ خه‌یر‌و به‌ره‌كه‌ته‌دا به‌شداربوون، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تادا گه‌نجان عه‌موودی فه‌قه‌ری هه‌نگاوه‌كان بوون.
هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی قه‌دری ڕێكخراو‌و پارته ئیسلامیه‌كان نه‌زانن.... جا یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاتوونه‌ته سه‌ر حاچر یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له پێشینه‌ی ئه‌م پارته ئیسلامیانه هه‌یه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ڕاستیه بزانین كه له‌كاتی خۆیدا ڕێكخراو‌و پارته ئیسلامیه‌كان بوون ئه‌و چرای ڕوناكیه‌یان هه‌ڵكرد، بۆیه پێویست ده‌كات هه‌موو به‌ره‌وپێشچونێكی ڕابوونی ئیسلامی له بازوی ئه‌وان بناسین.
هه‌رچه‌ند له‌ته‌مه‌نی پڕ به‌ره‌كه‌تی ئه‌و ڕابوونه، زۆر جار به‌هۆی بێ ئه‌زموونی شوێنكه‌وتووانی ئیجتیهادی ناپه‌سه‌ند ده‌كراو خۆمان ده‌بووینه به‌شێك له‌كێشه‌كان بۆ هه‌نگاوه‌كانی ڕابوون.
یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یارانمان به‌نه‌خشه‌و پلانی گڵاویان هه‌وڵی سه‌ركورتكردنی ئه‌م ڕابوونه‌یان ده‌دا‌و له ئه‌نجامدا كاردانه‌وه‌ی ناشایسته‌مان ده‌بوو.
یان زۆر جار به‌هۆی كاردانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی كه له‌لایه‌ن نه‌یارانی ئه‌م ڕابوونه ڕوی تێده‌كردین، ململانێی نێوان ئیسلامیه‌كان ده‌چووه قۆناغێك كه كه‌سی كامڵ پێی شه‌رمه باسی لێوه بكات.
ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌مووی بۆ ئه‌و قۆناغانه سروشتی بوون، هه‌روه‌ك چۆن ته‌مه‌نی گه‌نجێتی پڕیه‌تی له تموح‌و هێزو چالاكی‌و خه‌ون به‌ڵام به یاسای قۆناغبه‌ندی نا به‌ڵكو به‌یاسای ئیستیعجال.
دیاره هه‌ركه‌سێك ئه‌و ته‌مه‌نی مراهیقیه نه‌بینێ‌و ئه‌و هه‌مووحه‌زو حه‌ماسه‌ته سه‌ره‌ڕۆیانه ئه‌زموون نه‌كات له‌مانای حه‌قیقی كامڵبوون‌و به‌ره‌و ته‌مه‌نی ڕوشد چون تێناگات.
ڕابوونی ئیسلامیش به‌هه‌مان شێوه به‌و هه‌نگاوه پڕ حه‌ماسه‌تانه گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه.
دیاره كاتێك كه‌سیكی كامڵ‌و پێگه‌یشتوو ڕه‌خنه له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتی خۆی ده‌گرێت، ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت گه‌نجێتی ته‌مه‌نێكی بێزراو‌و خراپه، به‌ڵكو هه‌روه‌ك چۆن سیفات‌و هه‌نگاوی گه‌نجێتی له‌گه‌نج جوانه‌و به‌و جۆره‌ش سیفاتی پیریه‌تیش له‌پیر جوانه.
جا هه‌روه‌ك چۆن كاتێك منداڵێك ته‌مه‌نی گه‌وره ده‌بێت پێی ناخۆشه مامه‌ڵه‌ی منداڵی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ڕابوونی ئیسلامیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، پێویسته قۆناغ قوناغ ناو‌و مواصفاتی بگۆڕین‌و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
ئێستاش ڕابوونی ئیسلامی له هه‌وڵدایه یان ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌ین كه له قۆناغی موراهیقی ده‌ریكه‌ین‌و بچێته قۆناغی ڕوشد‌و پێگه‌یشتن به‌هه‌موو مواصفات‌و سیما‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه.
ده‌ی كه‌واته ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات كه شوێن كه‌وتوانی ئه‌م ڕابوونه ئه‌م قۆناغه‌ی ڕابوون له‌به‌ر چاو بگرن‌و هه‌ندێك گوتار‌و كردار هه‌ن بۆ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی ڕابوونی ئیسلامی ناشێت.
با به موراهیقی خۆمان كامڵی‌و ڕوشدی ڕابوونی ئیسلامی بچوك نه‌كه‌ینه‌وه.
چاوه‌ڕێی زنجیره‌كانی تر بن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق