ئاژانسی کۆمەڵنیوز:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی کازیوەی شاری سلێمانی بە بەشداری دەیان هەزار کەس گەورەترین ڤیستیڤاڵی پرتەقاڵیی بەرێوەچوو.
لە ڤیستیڤاڵەکەدا هەریەک لە مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی پیشەوای کۆمەڵی ئیسلامیی و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی وتەیان پێشکەش کرد و باوکی شەهید رێژوان ، حاجی عەلی کاشی وتەی کەسوکاری شەهیدانی 17ی شوباتی پێشکەش کرد.
هەروەک لە ڤیستیڤاڵەکەدا فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان لە لایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی کۆمەڵی ئیسلامییەوە خەڵات کران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق