ئه‌حمه‌دحاجی ڕه‌شید: ئه‌مساڵ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، بودجه به 80 ڕۆژ ده‌گاته په‌رله‌مان
ئابوری ناسێك بودجه‌ی ئه‌م ساڵ دواده‌كه‌وێت ... فۆتۆ:هێمن عه‌لی
ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز
ساڵی پار تا بودجه گه‌یشته په‌رله‌مان 8 ڕۆژی پێچوو، هه‌رچه‌نده مه‌سافه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان (500تا 1000)مه‌تر ده‌بێت،په‌رپرسی لیژنه‌ی ئابوری له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانیش پێشبینی ده‌كات ئه‌مساڵ 80 ڕۆژی پێبچێت.
له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید،سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی خه‌مڵاندنی بودجه له‌مانگی(6-7)ده‌ست پێده‌كات له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كانی حكومه‌تدا له‌مانگی (8-9) له‌وه‌زاره‌تی دارایی تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌ربه‌ڕێوه‌به‌راتیه‌ك به‌كۆبونه‌وه گفتوگۆی پشكی ئه‌و به‌ڕێوبه‌راتیه ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بودجه‌دا، پاشان له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌نرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێدا گفتوگۆی لێ ده‌كرێت به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك ئاگاداری بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بێت.
پاشان ته‌صدیق ده‌كرێت له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نرێت بۆ په‌رله‌مان، ناوبراو له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: به‌پێیی لائیحه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت(15/10) بگاته په‌رله‌مان ساڵی پار له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زریران تا گه‌یشتۆته په‌رله‌مان(8) ڕۆژی پێچووه كه مه‌سافه‌ی(500تا 1000)مه‌تر ده‌بێت،پێش بینی ده‌كه‌م ئه‌م ساڵ ئه‌م (8) ڕۆژه بگاته (80) ڕۆژ چونكه له‌م ساڵدا به‌ئاسانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌ست به‌كارنابێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق