بینج شهمه 2014/4/3كومپانیای جیهان و یهكیَتی مامۆستایان گریَبهستیَكیان واژۆ كرد بۆپیَدانی ئۆتومبیل به مامۆستایان به شیوهی قیسط
بەمەبەستی كارئاسانی كردن بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و كۆمپانیای جیهان گرێبەستێكیان لە نێواندا واژوو كرا وفرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانیش بە هەردوو شێوەی قیست و داشكاندن دەبێت بۆ شێوەی فرۆشتنی كاش....
ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو وتی" لەگەڵ كۆمپانیای جیهاندا گەیشتینە ڕێكەوتنێك بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایانی كوردستان بە هەردوو شێوەی قیست و كاش و لە هەفتەی داهاتوشەوە یەكێتی مامۆستایان لە ڕێگەی لق و كەرتەكانیەوە ڕێنماییەكانی كڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگەیەنێتە مامۆستایان".
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتیشی" بە پێی ئەو گرێبەستە كۆمپانیای جیهان هەڵدەستێت بە دابینكردنی ئۆتۆمبێلی جۆری كرۆلا بۆ مامۆستایان بە شێوەكانی قیست بۆماوەی سێ ساڵ و بەشێوەی مورابەحەی ئیسلامی زیادی بەڕێژەی 2% دەبێت و ئەگەر بە شێوەی كاش بیفرۆشێتە مامۆستایان ئەوا داشكاندنی بۆ دەكرێت لە نرخەكەدا".
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان باسی لەوەشكرد پێویستە ئەو مامۆستایەی ئارەزوی كڕینی ئەو ئۆتۆمبیلانە دەكات بە شێوەی قیست ڕێژەی 40% ی نرخی ئۆتۆمبێلەكە تەسلیمی كۆمپانیاكە بكات و وێنەی تاپۆی خانویەك بداتە كۆمپانیاكە هی خۆی بێت یان خزمی .
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كۆمپانیای ناو براو لە قۆناغی یەكەمیدا 400 ئۆتۆمبێلی ئامادەیە بیداتە مامۆستایان و بڕیاریشە 5000 ئۆتۆمبێل بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكات
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق