ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ پڕۆژه‌ی دابه‌شكردنی 500 كتێبی تایبه‌ت به بواری په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كات.
پاشئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ له كۆتایی ساڵی 2012 دا كۆنفرانسێكی په‌روه‌رده‌یی به هاوكاری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا، له‌ئێستادا راسپاره‌ده‌و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه كراوه‌ته كتێب و به‌سه‌ر ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌میر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ رایگه‌یاند: ئامانجیان له پڕۆژه‌كه، باشتركردنی بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كانی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه : په‌یام تی ڤی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق