ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الاثنين، 20 يناير 2014

ئه‌مڕۆ له‌ سۆران كۆنفراسی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌ ڕێوه‌ چوو





بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌

ئازاد ئۆمەراوەیی - سۆران
19-1-2014
سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەك شەممە 19-1-2013 بە ئامادەبوونی
بەڕێزان م.كامەران بابان زادە بەرپرسی مەكتەبی رێكخراوە جەماوەریەكانی كۆمەڵی ئیسلامی و م.ئەمیر كۆیی سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ و م.حكمت رسول بە پرسی لقی سۆرانی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ و ژمارەیەك لە مامۆستانی لقی سۆران كۆنفرانسی لقی سۆرانی ئەنجومەنی مامۆستایایانی پێشەنگ بەرێوەچوو.
لە لێدوانێكیدا م.ئەمیر كۆیی سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسە ناوچەیەكانی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ بەدەنگی كۆمەڵ ڕادیۆی سۆرانی ڕاگەیاند"لەدوای گۆنگرەی 5 ی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ بریار بوو دوای 2 ساڵ كۆنفرانسی گشتی ببەستین بە شتیوانی خوا لەكات و ساتی خۆی دا هەستاین بە ئەنجام دانی كۆنفرانسی ناوچەی"
هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ ئامانجی ئەم كۆنفرانسە ناوچەیانە دەخاتە روو ووتی " ئەم كۆنفرانسە ناوچەیانەش بۆ ئەوەبوو زیاتر چالاكردنی لقەكان و بە هێز كردنیان و بەخۆداچونەوەی كاروچالاكیەكانی رابردوو وە هەروەها پلان دانان بۆ داهاتوو بێگومان ئێمە لە سەر جەم هەرێمی كوردستان وەكو ئەنوجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ خاوەنی 9 لقین ئەم نۆ لقە هەریەكەی لە كاتی دیاری كراوی خۆی كۆنفرانسەكان دەبەستیت ئەمرۆش لقی سۆرانی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ كۆنفرانسی خۆی بە ئامادەبونی مامۆستایان گرێداوە ئەمەش چەند برگەیەكە تەشكیلەی لقی دووبارە ئەگەر هەبێت تیایدا وەهەروەها نوسینی كۆمەڵێك پرۆژە بۆ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ بەشی پەروەردە بۆ پەرلەمانی كوردستان وەهەروەها پلان دانانیشە بۆ لق لەسەر جەم بوارەكان بۆ ئەو دووساڵەی كەماومانە بۆ كۆنگرە پلانی ساڵانەمان هەبێت پەرە بە تواناكانی مامۆستایان بدەن وەخزمەتی پەروەردە و فیركردن بكەن لە هەرێمی كورستان بەتایبەتی لەناوچەی سەربەلقی سۆرانی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ" 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق