ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الأحد، 30 سبتمبر، 2012

كۆلێژی تایبه‌ت به‌و مامۆستایانه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ په‌یمانگای مامۆستایان يان ..

لڤین پرێس

ئه‌مڕۆ له‌ نێو زانكۆی سلیمانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی تایبه‌ت به‌و مامۆستایانه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ په‌یمانگای مامۆستایان یاخود خانه‌ی مامۆستایانیان ته‌واو كردوه‌و ده‌یانه‌وێت درێژه‌ به‌ خویندنی زانكۆ بده‌ن.

د. عه‌باس محمد  ڕاگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌تی به‌ لڤین پرێسی وت"ئه‌م كۆلێژه‌ له‌ به‌شه‌كانی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان و په‌روه‌رده‌ پێكدیت و ئه‌و مامۆستایانه‌ی ده‌رفه‌تی خویندنی زانكۆیان نه‌بوه‌ ده‌توانن لێره‌ درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن له‌و بواره‌ی خۆیان حه‌زیان پییه‌تی"

محمد موسته‌فا وتیشی"ئه‌و مامۆستایانه‌ی ده‌رچوی په‌یمانگای مامۆستایان و خانه‌ی مامۆستایانن، یاخود ته‌نها بڕوانامه‌ی شه‌شهی ئاماده‌ییان هه‌یه ده‌توانن درێژه‌ به‌ خویندن به‌ند له‌م كۆلێژه‌ نوێیه‌دا"‌
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=12104&Besh=Hewal&Cor=1

السبت، 29 سبتمبر، 2012

تابعونا علی‌ الروابط التالیة - له‌م به‌سته‌رانه‌ی خواره‌وه‌ بینه‌رمان بن

تابعونا على الروابط التالية
لةم بةستةرانةي خوارةوة بينةرمان بن
google+ كوكل بلس
https://plus.google.com/b/111200561890327481742/111200561890327481742/posts

facebook فيس بوك
https://www.facebook.com/M.peshang?ref=hl

twitter تويتر
https://twitter.com/MamostaianiPesh

youtube يوتوب
http://www.youtube.com/channel/UCf3mzrtu88UgOnumHw0cHFQ?feature=mhee

blogger بلوكر
http://mamostaianpeshang.blogspot.com/

زیادكردنی ناوی مامۆستایان بۆ عمره‌له‌16بۆ24

إضافة تسمية توضيحية
پڕۆژه‌ی‌ كاروانی‌ موحیبه‌ت به‌ره‌و مه‌كه‌و مه‌دینه‌ كه‌ له‌مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆزدا له‌لایه‌ن مامۆستایانی‌ پێشه‌نگه‌وه‌ ئه‌نجامدارا 24 مامۆستا ده‌نێردرێن بۆ عه‌مره‌.

مامۆستا محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆست
ایانی‌ پێشه‌نگ راگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ پاش ته‌واوبونی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یی‌ كه‌ له‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆزدا له‌شێوه‌ی‌ پرسیاو وه‌ڵام له‌بوراره‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ و رۆشنبیری‌ ئه‌نجامی‌ دابوو له‌ ئێستادا تیرو پشك بۆ مامۆستایان كراوه‌و 24 مامۆستاش ئاماده‌كراوه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی‌ 10 كۆمپانیاوه‌ ده‌نێردرێن بۆ عه‌مره‌"

راشیده‌گه‌یه‌نێت " پێشتر پڕۆژه‌كه‌ بڕیاریدا ته‌نها 16 مامۆستا بنێرێت بۆ عه‌مره‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هاوكاری‌ كۆمپانیاكان ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ 24 مامۆستا زیادكرا"

ناردنی‌ 24 مامۆستا بۆ عه‌مره‌له‌جوارجیوه‌ی‌ برۆزه‌ی‌ كاروانی‌ موحیبه‌ت












دابه‌شكردنی‌ 500 كتیب به‌سه‌ر قوتابخانه‌كاندا


الجمعة، 28 سبتمبر، 2012

ڕێنمایی بۆ مامۆستا تازە دامەزراوەكان

.ڕێنمایی بۆ مامۆستا تازە دامەزراوەكان

ئاگاداری ئەو بەرێزانە دەكەین كە ناویان بۆ دامەزراندن دەرچوە بە ناونیشانی مامۆستای ئامادەیی, زانكۆیی و بنەڕەتی سەردانی پەروەردەكان بكەن بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە
ا- ئەو بەرێزانەی ناویان لەسەر میل...اكی 
ب. گشتی پەروەردە دەرچوە ئامادەبن بە مەبەستی چاوپێكەوتن لە بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی ئامادەیی خوار شوقەكانی كارێزە وشك نزیك پەیمانگەی وەرزشی سلێمانی لەو رۆژانەی دیاری كراون سەعات 9ی سەرلەبەیانی.
سێشەمە 2/10/2012 .. كۆلێژی پەروەردە / زمانی عەرەبی و زمانی كوردی
چوارشەمە 3/10/2012 .. كۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەكان / زمانی ئینگلیزی
كۆلێژی پەروەردە ( زمانی ئینگلیزی , زیندەوەرزانی , فیزیا , كۆمپیوتەر , كیمیا , ماتماتیك )
پێنج شەمە .. 4/10/2012 ... كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت , زمانی ئینگلیزی , وەرزشی گشتی , زانستە گشتیەكان
شەمە 6/10/2012 .. كۆلێژی پەروەردەی زانستەكان (زیندەوەرزانی , فیزیا , كۆمپیوتەر , كیمیا , ماتماتیك)
یەك شەمە 7/10/2012 .. كۆلیژی زانست (زیندەوەرزانی , فیزیا , كۆمپیوتەر , كیمیا , ماتماتیك)
دووشەمە 8/10/2012 .. كۆلێژی هونەرە جوانەكان ( شێوەكاری , موزیك , وێنە)
پەیمانگەی پەروەدەی وەرزشی ( گشتی)
سێ شەمە 9/10/2012 ... پەیمانمگەی هونەرە جوانەكان (شانۆ , شێوەكاری موزیك)
پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان (وەرزش)

ى.م.ك پرۆژەیەك بۆ دانانی پۆستی كارگێڕی خوێندنگاكان ئامادە دەكات

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پرۆژەیەك بۆ دانانی پۆستی كارگێڕی خوێندنگاكان ئامادە دەكات


كوردیو
...
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیەكە بۆ دیاریكردنی پۆستە كارگێڕیەكانی خوێندنگاكانی هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبەر و یاریدە
دەر و پاش تەواوبونیشی دەدرێتە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی جێبەجێكردنی.

عەتا ئەحمەد ڕەمەزان ، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو وتی" لەسەر ئاستی سكرتاریەت یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لیژنەیەكی پێنج كەسیمان پێكهێناوە بۆ داڕشتنی پرۆژەیەك بۆ دیاریكردنی پۆستە كارگێڕیەكانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر".

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتیشی" جگەلەو تاقیكردنەوانەی كەماوەیەكە وەزارەتی پەروەردە لە ئێستادا هەنگاوی بۆ ناوە كە لە پرۆژەكەی ئێمەدا خالێكی پێكهێناوە چەندین مەرج و بنەمای گرنگ دیاریكراوە بۆ دانانی ئەو پۆستانە".

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بە پێی ئەو پرۆژەیە دانانی پۆستی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر بە چەند هەنگاوێكدا تێپەڕ دەبێت و بوار بۆ دەستێوەردانی حیزبی نامێنێتەوە وپشت بە لێهاتویی و توانای كارگێڕی مامۆستاكان دەبەسترێت.

بڕیارە پاش كۆتایی هاتنی نوسینەوەی ، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پرۆژەكەی پێشكەشی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بكات بۆ سوود وەرگرتن لێی

الخميس، 27 سبتمبر، 2012


سةرجةم دةرجوانى برؤزةى عةمرة بانكدةكرين

بؤبينيني ناوةكان ئةم لينكةي خوارةوة بكةرةوة
http://www.payam.tv/Detail.aspx?id=23374&LinkID=4

یةكةی نیشتةجێبوون بۆ مامۆستایان دروستده‌كرێت


راكةياندنى ئةجومةنى مامؤستايانى بيشةنك
یةكةی نیشتةجێبوون بۆ مامۆستایان دروستده‌كرێت 
پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا كارةكانی كوژاندنةوةو بةناوكردنی ئةو زةوییةی كه بۆ دروستكردنی یةكةی نیشتةجێبوون بۆ مامۆستایانی سلێمانی تةرخانكرابوو بةزوترین كات تةواو بكرێت و بدرێت بةوةبةرهێن بۆ دروستكردنی یةكةی نیشتةجێبوون بۆ مامۆستایان. ئةو بڕیارةی بةهرۆز محةمةد ساڵح لةمیانةی پێشوازیكردنی هات له وةفدێكی یةكێتی مامۆستایانی كوردستان بةسةرۆكایةتی كةمال حةمةد ئةحمةد سةرۆكی یةكێتییةكه كه ئةمڕۆ 24-9 سردانی دیوانی پارێزگای سلێمانییان كردبوو. له كۆبوونةوةیةكیشدا كێشةكانی مامۆستایان و كێشه پةروةردةییةكان له سنوری پارێزگای سلێمانی تاووتوێكران. وةفدةكةی یةكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژةیان بۆ ئةوةكرد كه لةساڵی 2009وه بڕیاری دروستكردنی یكةی نیشتةجێبوون بۆ مامۆستایان دةرچووه، بةڵام بةهۆی كێشةی زةوییةوه تائێستا ئةو بڕیاره بةتایبةت لةشاری سلێمانی جێبةجێنةكراوه، بۆئةو مةبةستةش داوایانكرد پارێزگاری سلێمانی كێشةی كوژاندنةوةو بةناوكردنی زةوییةكه چارةسةر بكات كه بڕیاره پرۆژةكةی لةسةر جێبةجێ بكرێت. له بةرامبةردا پارێزگاری سلێمانی رایگةیاند: ئێستا دةسةڵاتی كوژاندنةوةو بةناوكردنی زةوی گةڕاوةتةوه بۆ پارێزگاكان و لةڕێگةی لیژنةیةكةوه ئةو كاره دةكرێت. وتیشی: هةوڵدةدةین بةزووترین كات ئةو زةوییةی بۆ دروستكردنی یكةی نیشتةجێبوون بۆ مامۆستایان تةرخانكراووه كارةكانی بةناوكردنی تةواو بكرێت و لةسةر پێشنیازو جۆری ئةو یةكانةی یةكێتی مامۆستایان پێشنیازی دةكات بیدةین به وةبةرهێنةر بۆ دروستكردنی یةكةكان. هةر له كۆبوونةوةكةدا كۆمةڵێك پرسی دیكةی بواری پةروةرده تاووتوێكران، لةوانه كێشةی خوێندن له گوندةكان و كةمی و ناڕێكی له میلاكی پةروةردةو پڕۆگرامی خوێندنگه ئةهلییةكان و كێشةی حانوتی خوێندنگاكان.

كردنةوةى خولى زمانى ئينكليزى بةهاوكارى سةنتةرى زمان لة سليمانى


خوێندنی ئێواران


نزیكه‌ى 600 مامۆستا فۆرمیان وه‌رگرتووه‌ بۆ خوێندنى ئێواران
20/09/2012

رووداونبت

راگرى فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ له‌زانكۆى كۆیه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن "ته‌نها مامۆستایانى دانیشتووى قه‌زاى كۆیه‌ ده‌توانن ئه‌مساڵ له‌ كۆلێژى ئێواران بخوێنن" كه‌ تایبه‌ت به‌ مامۆستایانى ده‌رچووى په‌یمانگاى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایان ده‌كرێته‌وه‌.

بڕیاره‌ بۆ ساڵى خوێندنى (2012-2013) له‌ (زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى كۆیه‌) خوێندنى ئێواران بۆ مامۆستایان بكرێته‌وه‌ و ساڵانى داهاتووش له‌ زانكۆكانی دیكه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر سه‌عید ساڵح راگرى فاكه‌لتى په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆى كۆیه‌ به‌ (رووداو)ى راگه‌یاند "له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیارى كردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆلێژانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش راست نییه‌ كه‌ ده‌گوترێت ته‌نها مامۆستایانى قه‌زاى كۆیه‌ ده‌توانن بخوێنن، به‌ڵكو هى شاره‌كانی دیكه‌ش وه‌رده‌گرین و تائێستا ژماره‌یه‌كى زۆر مامۆستا له‌ رانیه‌ و قه‌ڵادزێ َوه‌ هاتوون و له‌ هه‌موو ناوچه‌كانیشه‌وه‌ ده‌توانن بێن فۆرم وه‌ربگرن، به‌ڵام باشتره‌ هه‌ر كه‌سه‌ و له‌ناوچه‌كه‌ى خۆى بخوێنێت"

د.سه‌عید گوتیشى"هه‌رچه‌نده‌ دیار نییه‌ به‌گشتى ئه‌و كولێژه‌ چه‌ند خوێندكار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام بۆ هه‌ر به‌شێك ته‌نها 35 خوێندكار وه‌رده‌گیرێت و تائێستاش نزیكه‌ى 600 مامۆستا فۆرمیان وه‌رگرتووه‌ له‌ زانكۆى كۆیه‌ و تا كۆتایى ئه‌م مانگه‌ش مامۆستایان ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن، دواى هه‌ڵسه‌نگاندن له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند ئه‌و مامۆستایانه‌ى وه‌رده‌گیرێن له‌رێگاى قبوڵ مه‌ركه‌زى ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێت"

هه‌ر مامۆستایه‌ك بیه‌وێت له‌م كۆلێژه‌ بخوێنێ ده‌بێت "ده‌رچوى ئاماده‌یى بێت (وێژه‌یى و زانستى) و نمره‌كه‌ى له‌ 60 كه‌متر نه‌بێت و له‌ سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ مامۆستا بێت و بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت.

بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ