نزیكه‌ى 600 مامۆستا فۆرمیان وه‌رگرتووه بۆ خوێندنى ئێواران
20/09/2012
رووداونبت
راگرى فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده له‌زانكۆى كۆیه ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن "ته‌نها مامۆستایانى دانیشتووى قه‌زاى كۆیه ده‌توانن ئه‌مساڵ له كۆلێژى ئێواران بخوێنن" كه تایبه‌ت به مامۆستایانى ده‌رچووى په‌یمانگاى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایان ده‌كرێته‌وه.
بڕیاره بۆ ساڵى خوێندنى (2012-2013) له (زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى كۆیه) خوێندنى ئێواران بۆ مامۆستایان بكرێته‌وه و ساڵانى داهاتووش له زانكۆكانی دیكه ده‌كرێته‌وه.
پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر سه‌عید ساڵح راگرى فاكه‌لتى په‌روه‌رده له زانكۆى كۆیه به (رووداو)ى راگه‌یاند "له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیارى كردنه‌وه‌ى ئه‌و كۆلێژانه كراوه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش راست نییه كه ده‌گوترێت ته‌نها مامۆستایانى قه‌زاى كۆیه ده‌توانن بخوێنن، به‌ڵكو هى شاره‌كانی دیكه‌ش وه‌رده‌گرین و تائێستا ژماره‌یه‌كى زۆر مامۆستا له رانیه و قه‌ڵادزێ َوه هاتوون و له هه‌موو ناوچه‌كانیشه‌وه ده‌توانن بێن فۆرم وه‌ربگرن، به‌ڵام باشتره هه‌ر كه‌سه و له‌ناوچه‌كه‌ى خۆى بخوێنێت"
د.سه‌عید گوتیشى"هه‌رچه‌نده دیار نییه به‌گشتى ئه‌و كولێژه چه‌ند خوێندكار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام بۆ هه‌ر به‌شێك ته‌نها 35 خوێندكار وه‌رده‌گیرێت و تائێستاش نزیكه‌ى 600 مامۆستا فۆرمیان وه‌رگرتووه له زانكۆى كۆیه و تا كۆتایى ئه‌م مانگه‌ش مامۆستایان ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن، دواى هه‌ڵسه‌نگاندن له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند ئه‌و مامۆستایانه‌ى وه‌رده‌گیرێن له‌رێگاى قبوڵ مه‌ركه‌زى ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێت"
هه‌ر مامۆستایه‌ك بیه‌وێت له‌م كۆلێژه بخوێنێ ده‌بێت "ده‌رچوى ئاماده‌یى بێت (وێژه‌یى و زانستى) و نمره‌كه‌ى له 60 كه‌متر نه‌بێت و له سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده مامۆستا بێت و بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق