ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الجمعة، 22 أغسطس 2014

فۆرمی داواکاری بۆ سەرپەرشیار و مامۆستا یاریدەدەر و بەڕێوەبەر - بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی دووساڵەی پەیمانگای گەشەپێدانی پەروەردەیی

ئاگاداری
وەزارەتی پەروەردە/ بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پەروەردەیی ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ناوشار هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان و دەوروبەری دەكاتەوە ئەوانەی مەرجەكانی پێویستیان هەیە ئارەزوو دەكەن بەشداری لە خولی دوو ساڵەی پەیمانگای گەشەپێدانی پەروەردەیی بكەن پێویستە فۆرمی داواكاری پربكەنەوە بە رێگای ئۆن لاین .
خولەكە چیە؟
وەزارەتی پەروەردە خولێكی دوو ساڵە دەكاتەوە بۆ سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و مامۆستایانی قۆناغی بنەرەتی هەلگرانی بروانامەی دبلۆم بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی ئاستی زانستی و هونەریان لە بواری پەروەردە و فێركردن، بەشداربووانی ئەم خولە دوای بە دەست هێنانی بروانامەی ئەم خولە مافی كارگێری و داراییەكانی بروانامەی بكالوریسیان پێ‌ دەبەخشرێت.
ئەم خالانەی خوارەوە روون كردنەوەی پێویستە دەربارەی وەرگرتن:

مەرجەکان:
1- خاوەن بروانامەی دبلۆم بێت، ئەوانەی دووساڵیان لە دوای پۆلی دوانزە خوێندوە، یان پێنج ساڵ دوای پۆلی نۆیەمی بنەرەتی.
2- چوار ساڵ خزمەتی كرداری لە مامۆستایەتی هەبێت.
3- تەمەنی رێگر نەبێت لە پێنج ساڵ خزمەت كردن دوای تەواو كردنی خولەكە.
4- ئەوانەی داواكاری پێشكەش دەكەن لە سنووری ئەو پەروەردانە بن كەوا بتوانن رۆژانە هاتوچۆ بكەن.
5- لەسەر میلاكی یەكێك لە پەروەردەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بێت.
6- ئەو مامۆستایانەی بە دانانی كاتی (تنسیب) لە یەكێك لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەوام دەكەن مافی پێشكەش كردنی داواكاریان نیە.
7- ئەو مامۆستایانەی مۆلەتیان هەیە، ئینجا مۆلەتەكە چ جۆرێك بێت مافی پێشكەش كردنی داواكاریان نیە.
8- دوای هەبوونی مەرجەكانی سەرەوە بە شێوازی پێشبركێ‌ پالێوراوەكان دیاری دەكرێن.
شێوازی وەرگرتن:
1- پركردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی.
2- چاپ كردنی فۆرمەكە بە شێوازی PDF.
3- پەسندكردنی فۆرمەكە لە لایەن خۆیەتی پەروەردە.
4- گەرانەوەی فۆرمەكە بۆ پەیمانگەی گەشەپێدانی پەروەردەیی پارێزگە.
5- دوای راگەیاندنی ناوەكان ماوەی یەك هەفتە دەدرێت بۆ پەلپ (اعتراض) گرتن.
6- دوای كۆتایی هاتنی ماوەی پەلپ، بە فەرمانی كارگێری ناوی پالێوراوەكان دیاری دەكرێت.
بەڵگەنامە پێوەیستەکان دوای وەرگیران:
1- وێنەیەكی كۆپی پەسندكراوی بروانامەی پەیمانگە بە نمرە.
2- پشتگیری پەروەردە كەوا بەردەوامە لە دەوام كردن.
3- كەفالە بە بری (12000000) دوانزە ملیون دینار، لە كاتی تەواو نەكردن خولەكە بە سەركەوتووی یاخود بە جێ‌ هێشتنی خولەكە ئەوە دەبێت ئەم برەی سەرەوە بدات بە وەزارەت.
4- وینەیەكی كۆپی رەنگاو رەنگی ناسنامەی باری شارستانی و كارتی زانیاری و جنسیەی عێراقی.
5- چوار وێنەی رەنگا و رەنگی بە پێوانەی (4*6)
مەرجەکانی کشانەوەو هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتن:
1- هەر پالێوراوێك لە ماوەی (14) رۆژ لە پەیمانگە دەست بەكار نەبێت، وەرگرتنەكەی هەلدەوەشێتەوە، جارێكی تر مافی پێشكەش كردنی داواكاری نابێت.
2- هەر پالێوراوێك زانیاری نادروستی دا بێت، وەرگرتنەكەی هەلدەوەشێتەوە، جارێكی تر مافی پێشكەش كردنی داواكاری نابێت.
3- پالێوراو مافی كشانەوەی هەیە لەكاتی بوونی راپۆرتی پزیشكی.
4- ماوەی پێشکەشکردن لە (2014 - 8 - 12) تا (2014 - 8 - 30)
بۆ زانیاری لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە کلیک لەسەر ئەم به سته رهبکە.

بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە کلیک لەسەر ئەم به سته رهبکە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق