ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الأحد، 2 فبراير، 2014

لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا

به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایانه‌وه‌، لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ 3ی‌ مانگ مامۆستایان بایكۆتی‌ وانه‌وتنه‌وه‌ بكه‌ن له‌ خوێندنگه‌ و قوتابخانه‌كاندا.

سه‌نگه‌ر فایه‌ق، جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: وه‌ك بڕیاربوو داوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان كۆبۆوه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر بایكۆتكردنی‌ ده‌وامی‌ مامۆستایان له‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كاندا به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان.

سه‌نگه‌ر فایه‌ق وتی‌: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 3ی‌ شوبات سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ سنووری‌ سلێمانی‌ بایكۆتی‌ ده‌وام بكه‌ن".

ئاشكراشیكرد كه‌ هاوكات بڕیاره‌ رۆژی‌ 5ی‌ مانگ سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌سه‌رانسه‌ری‌ هه‌رێمدا بایكۆتی‌ ده‌وام بكه‌ن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئومێد ئه‌مین ساڵح كارگێڕی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان به‌ خه‌ندانی‌ رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ نه‌درێت، مامۆستایان دوو وانه‌ بایكۆت بكه‌ن.

ئه‌گه‌ر تا 5ی‌ مانگ مووچه‌ی‌ مامۆستایان نه‌درێت ئه‌وكاته‌ مامۆستایان له‌ سه‌رانسه‌ری‌ هه‌رێم بایكۆتی‌ ده‌وام ده‌كه‌ن و گه‌ر  دوای‌ ئه‌و كاته‌ش مووچه‌ نه‌درێت یه‌كێتی‌ مامۆستایان هه‌ڵوێستێكی‌ تری‌ ده‌بێت.
سه رجاوه :خه‌ندان 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق