به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به سیستمی خوێندنی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی پیشه‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شاندێكی ڕێكخراوی یونسكۆی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پڕۆژه‌ی به‌ره‌و پیشچوونی خوێندنی پیشه‌یی و ئاراسته‌كردنی قوتابی و خوێندكاران به ئاراسته‌ی فێركردنی پیشه‌یی ، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ناوبراو، ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی پیشه‌یی تاوتوێ كرا.
جێی باسه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زانكۆی پۆلی ته‌كنیك وه‌ك لایه‌نێكی ئه‌كادیمی په‌یوه‌ندار له‌م پرۆژه‌یه به‌شداره.
سه‌رچاوه : په‌یجی MOE KRG
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق