له یه‌كه‌مین ڕاگه‌یه‌نراوی كهمپینهكهیاندا، ئه‌و كه‌سانه حكومه‌ت تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی بێده‌نگه له‌و بابه‌ته و هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ڕووننه‌كردووه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌مپینه‌كه داوا له په‌رله‌مانتاران و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م نادادگه‌رییه بێنه ده‌نگ كه له پرۆسه‌ی دامه‌زراندندا له ماوه‌ی ڕابردوودا په‌یڕه‌و كراوه، پێیشیان وایه جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دامه‌زراندنی 15 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفیی ساڵی ڕابردوو، له ڕووی یاساییه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی و مه‌ده‌نی له به‌رانبه‌ریدا بگیرێته‌به‌ر.
سه‌رپه‌رشتیارانی (كه‌مپینی 15 هه‌زار ) بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن، به‌ڵێنی گه‌یاندنی داواكانتان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌دواداچوونی جددیی گرفته‌كه ده‌ده‌ین و داواش له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت دانه‌مه‌زراون، په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.
(كه‌مپینی 15 هه‌زار) بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن، درێژكراوه‌ی (كه‌مپینی دامه‌زراندن یان ده‌رماڵه)یه، كه له ساڵی 2010دا بووه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بیمه‌ی بێكاریی بۆ ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كان ببڕێته‌وه.
(كه‌مپینی 15 هه‌زار) بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن
ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن بڕوانامه و گه‌نج و لاوی دانه‌مه‌زراو، بۆ به‌داواداچوونی ئه‌و پله وه‌زیفییانه‌ی له ساڵی 2013 بڕیاریان لێدراوه و تا ئێستا چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه، هه‌ستاین به ڕاگه‌یاندنی ئه‌م كه‌مپینه.
بڕیاربوو له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی ڕابوردوو 15 هه‌زار كه‌س دابمه‌زرێن، به‌ڵام به‌شێكی زۆر كه‌م له‌و ڕێژه‌یه دامه‌زراون، ئه‌وی دیكه‌ی به نادیاری ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی لای چین و توێژه‌كان دروستكردووه. حكومه‌تیش تا ئێستا بێده‌نگه له‌و بابه‌ته و هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ڕووننه‌كردووه‌ته‌وه.
لێره‌وه داوا له په‌رله‌مانتاران و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م نادادگه‌رییه بێنه ده‌نگ كه له پرۆسه‌ی دامه‌زراندندا له ماوه‌ی ڕابردوودا په‌یڕه‌و كراوه، چونكه پێمان وایه جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دامه‌زراندنی 15 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفیی ساڵی ڕابردوو، له ڕووی یاساییه‌وه كه‌مته‌رخه‌مییه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی و مه‌ده‌نی له به‌رانبه‌ریدا بگیرێته‌به‌ر. داواش له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه تا ئێستا به هه‌ر هۆیه‌ك بێت دانه‌مه‌زراون، په‌یوه‌ندی به كهمپینهكهمانهوه بكه‌ن.
ئێمه‌ش وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارانی (كه‌مپینی 15 هه‌زار ) بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن، به‌ڵێنی گه‌یاندنی داواكانتان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌دواداچوونی جددیی گرفته‌كه ده‌ده‌ین.
كهمپینهكهشمان درێژكراوه‌ی (كه‌مپینی دامه‌زراندن یان ده‌رماڵه)یه، كه له ساڵی 2010دا بووه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بیمه‌ی بێكاریی بۆ ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كان ببڕێته‌وه.
كه‌مپینی 15 هه‌زار
بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن
بۆ په‌یوه‌ندی:بۆ به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن
29/1/2014
07501133703
07711567882
07701577050
Kampinpazda@gmail.com
سه‌رچاوه : سایتی زانكۆ كورد http://zankokurd.org/Default.aspx
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق