وۆركشوپی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ڕاهێنانی مامۆستایان ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/2/2013 به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده د.عصمت محمد خالد و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی و ڕاوێژكاران و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان وۆركشۆپی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری راهێنانی مامۆستایان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكوی سه‌لاحه‌دین به‌رێوه‌چوو.
جێی باسه ئه‌م وۆركشوپه تایبه‌ت بوو به خستنه ڕووی ڕاوسه‌رنجی ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به چۆنێتی كاركردنی ئه‌م سه‌نته‌ره و پێوه‌ری دانانی پرۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به خوله‌كه وهه‌روه‌ها بنه‌ماكانی دیاریكردنی مامۆستایانی وانه‌بێژ.
سه‌ره‌تای به ووته‌ی به‌خێرهاتن و ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی لێی له لایه‌ن د. ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نی ڕاوێژكاری وه‌زیر ده‌ستی پێكرد، دواتریش وه‌زیری په‌روه‌رده له ووته‌یه‌كدا سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد و جه‌ختی له سه‌ر په‌ره‌پێدانی توانا ئه‌كادیمی و پیشه‌ییه‌كانی مامۆستایان كرده‌وه و كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره وه‌كو هه‌نگاوێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم و هاوشێوه‌كانی به ده‌ستپێكێكی جوان وه‌سف كرد.
جێی باسه كه پێشتر له 18/1/2013 و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره درا بوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق