كاژێر ( 8 ) سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ( 4 / 4 / 2014 ) بیرمه‌ندی ناودار و نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلامیی ، موحه‌مه‌د قوتب له نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی پزیشكیی نێوده‌وڵه‌تیی شاری (جه‌ده)ی سعودیه كۆچی دوایی كرد .
ناوبراو له 26 نیسانی 1919 له‌دایك بووه ، چونكه له خێزانێكی ناودارو خوێنده‌وار بووه ، ئه‌و ژینگه‌یه بووه‌ته چه‌تری سه‌ر كه‌سایه‌تی ناوبراو ، به تایبه‌تی ( سه‌ید قوتب ) ی برای كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی دروست كردووه ، هه‌ر بۆیه ناوبراو بووه‌ته كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداری ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هاوچه‌رخ و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هزری لاوانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌رچاوه ، له‌به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رانبه‌ر به سته‌م و ئیستیبداد و دیكتاتۆریه‌تی سه‌رده‌می عه‌بدونناسر جارێك له‌گه‌ڵ سه‌یدی برای و جاری دووه‌میش پێش شه‌هیدكرانی سه‌ید ده‌ستگیر كرایه‌وه و زیاتر له 6 ساڵ له زینداندا مایه‌وه و سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه درا ، ناوبراو خاوه‌نی ده‌یان كتێبه له بواره جیاجیاكانی فیكر و عه‌قیده و سیاسه‌تدا ، خوای میهره‌بان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و چاكخوازاندا كۆی بكاته‌وه .. إنا لله و إنا إلیه را‌جعون ..
شوان هةورامي