ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الثلاثاء، 11 فبراير، 2014

بۆ به‌رز ڕا گرتنی دوویادی گرنگ ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ وێنه‌ی ئه‌و دووسه‌ركرده‌یه‌ له‌ پێگه‌كه‌یدا نمایش ئه‌كات


بۆ به‌رز ڕا گرتنی دوویادی گرنگ ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ وێنه‌ی ئه‌و دووسه‌ركرده‌یه‌ له‌ پێگه‌كه‌یدا نمایش ئه‌كات
 له‌یاڵیادی وه‌فاتی شاعیرو زاناو موجته‌هیدی كوردستانی ڕۆژهه‌لاَت كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌
وه‌له‌سالیادی له‌دایك بونی سه‌ركرده‌ی كورد و موسڵمانان صلاح الدین اڵ‌یوبی


السبت، 8 فبراير، 2014

الاثنين، 3 فبراير، 2014

له‌وه‌لاَمی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ گوایا له‌م هه‌فته‌یه‌داموچه‌ی مامۆستایان ئه‌درێت

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ لقی سلێمانی له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی پارتی پارێزگارانی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی ئه‌حمه‌دگه‌رمیانی له‌ ی.م.ك و له‌وه‌لاَمی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ گوایا له‌م هه‌فته‌یه‌داموچه‌ی مامۆستایان ئه‌درێت ڕایگه‌یاند:

الأحد، 2 فبراير، 2014

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ له‌سه‌ر بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن


لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا

به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایانه‌وه‌، لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ 3ی‌ مانگ مامۆستایان بایكۆتی‌ وانه‌وتنه‌وه‌ بكه‌ن له‌ خوێندنگه‌ و قوتابخانه‌كاندا.

سه‌نگه‌ر فایه‌ق، جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: وه‌ك بڕیاربوو داوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان كۆبۆوه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر بایكۆتكردنی‌ ده‌وامی‌ مامۆستایان له‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌كاندا به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مامۆستایان.

سه‌نگه‌ر فایه‌ق وتی‌: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 3ی‌ شوبات سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ سنووری‌ سلێمانی‌ بایكۆتی‌ ده‌وام بكه‌ن".

ئاشكراشیكرد كه‌ هاوكات بڕیاره‌ رۆژی‌ 5ی‌ مانگ سه‌رجه‌م مامۆستایان له‌سه‌رانسه‌ری‌ هه‌رێمدا بایكۆتی‌ ده‌وام بكه‌ن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ئومێد ئه‌مین ساڵح كارگێڕی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان به‌ خه‌ندانی‌ رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ مووچه‌ نه‌درێت، مامۆستایان دوو وانه‌ بایكۆت بكه‌ن.

ئه‌گه‌ر تا 5ی‌ مانگ مووچه‌ی‌ مامۆستایان نه‌درێت ئه‌وكاته‌ مامۆستایان له‌ سه‌رانسه‌ری‌ هه‌رێم بایكۆتی‌ ده‌وام ده‌كه‌ن و گه‌ر  دوای‌ ئه‌و كاته‌ش مووچه‌ نه‌درێت یه‌كێتی‌ مامۆستایان هه‌ڵوێستێكی‌ تری‌ ده‌بێت.
سه رجاوه :خه‌ندان