ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الخميس، 30 يناير، 2014

كه‌مپینی 15 هه‌زار راده‌گه‌یه‌نرێت

ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ و گه‌نج و لاوی دانه‌مه‌زراو، كه‌مپینێكیان ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ ژێر ناوی (15 هه‌زار) بۆ به‌داواداچوونی ئه‌و پله‌ وه‌زیفییانه‌ی له‌ ساڵی 2013 بڕیاریان لێدراوه‌ و تا ئێستا چاره‌نووسیان به‌ نادیاریی ماوه‌ته‌وه‌.
له‌ یه‌كه‌مین ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌مپینه‌كه‌یاندا، ئه‌و كه‌سانه‌ حكومه‌ت تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی بێده‌نگه‌ له‌و بابه‌ته‌ و هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ڕووننه‌كردووه‌ته‌وه‌.

الاثنين، 27 يناير، 2014

ئاگادارییەک لە لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان بۆ کەناڵەکانى راگەیاندن



... ئاگاداری‌ سەرجەم کەناڵەکانی‌ راگەیاندن دەکەینەوە کە سبەی سێ شەممە ٢٨-١ کاتژمێر ١١,٣٠ لە بەردەم نوسینگەی‌ سلێمانی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان کۆنگرەی‌ رۆژنامەنووسی‌ لە لایەن لقی‌ سلێمانی یه‌كیتی‌ مامۆستایانه‌وه‌ دەبەسترێ بە مەبەستی‌ راگەیاندنی‌ هەڵوێستی‌ لق لە سەر دواکەوتنی‌ موچەی‌ مامۆستایان.

تكایه‌ ئاكاداربن له‌كه‌ل ریزد

ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ پڕۆژه‌ی‌ دابه‌شكردنی سه‌دان كتێبی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ جێبه‌جێده‌كات


ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ پڕۆژه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ 500 كتێبی‌ تایبه‌ت به‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێده‌كات.
پاشئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2012 دا كۆنفرانسێكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ به‌ هاوكاری‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجامدا، له‌ئێستادا راسپاره‌ده‌و ئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌و كۆنفرانسه‌ كراوه‌ته‌ كتێب و به‌سه‌ر ناوه‌نده‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌میر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ رایگه‌یاند: ئامانجیان له‌ پڕۆژه‌كه‌، باشتركردنی‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن و ده‌ستنیشانكردنی‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانی‌ سیاسه‌تی‌ په‌روه‌رده‌یه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
سه‌رچاوه‌ : په‌یام تی ڤی

بَلاوكراوه‌ی‌ ژماره‌ 8 ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ2104

كتیَبی‌ (یه‌كه‌مین كۆنفرانسی پیشه‌یی و په‌روه‌رده‌یی ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پیَشه‌نگ به‌ هاوكاری‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان-خولی‌ سیَیه‌م-) بڵاوكرایه‌وه‌- 

الاثنين، 20 يناير، 2014

ئایا سبه‌ینێ ده‌وامی قوتابخانه‌ هه‌یه‌؟

كليك بكة لةو بةستةرةي نوسراوة مزيد من المعلومات
 


ئه‌مڕۆ له‌ ڕانیه‌ كۆنفراسی ناوچه‌یی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌ڕێوه‌ چوو

كۆنفراسی ناوچه‌یی لقی ڕانیه‌ی 20/1/2014




ئه‌مڕۆ له‌ سۆران كۆنفراسی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌ ڕێوه‌ چوو





بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌

له‌هه‌ولێری پایته‌خت كۆنفرانسی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌ڕێوه‌ چوو

ڕۆژی شه‌ممه‌ 18/1/2014  لقی هه‌ولێری ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ شان به‌شانی لقی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌ر چاو له‌ مامۆستایانی سنوره‌كه‌ كۆنفراسی ناوچه‌یی خۆی به‌ست 


السبت، 18 يناير، 2014

ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی كۆنفراسی ناوچه‌یی لقی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌ ڕێوه‌ چوو

ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی كۆنفراسی ناوچه‌یی لقی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان ودۆستانی ڕێكخراوه‌كه‌ به‌ ڕێوه‌ چوو.....
له‌داهاتوو یه‌كی نزیكدا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر بڕگه‌كان و به‌ ڕێوه‌ چوونی كۆنفراسه‌كه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ به‌ وێنه‌وه‌

الخميس، 9 يناير، 2014

ماَمۆستایانی پێشه‌نگ سه‌ردانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیان كرد



ماَمۆستایانی پێشه‌نگ سه‌ردانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیان كرد
شاندێكی لقی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی ماَمۆستایانی پێشه‌نگ كه‌پێكهاتبوون له‌به‌ر پرس و كارگیڕانی لق پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 8/1/2014   سه‌ردانی لقی سڵمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرس و كار گێڕانی لقه‌وه‌ پێشوازیان لێكراكه‌پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان مامۆستا سه‌نگه‌ر و مامامۆستا مصطفی‌ و مامۆستا عبدالخالق و مامۆستا دیاری و مامۆستا نه‌وشیروان و مامۆستا تۆفیق و دواتریش مامۆستا دڵشاد به‌ر پرسی لق 
شایانی باسه‌ له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ بڕیارو پێشهاته‌كانی كۆنگره‌و ڕاگه‌یاندنی لق و یه‌كه‌كانی نیشته‌ جێبوون و ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی كه‌بڕیاره‌ بدرێت به‌مامۆستایان و زه‌روره‌تی بوونی یاسایه‌ك بۆپاراستنی كه‌سایه‌تی مامۆستا و كۆنفراسی په‌روه‌رده‌یی كرا , دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێرێكی خایاند و شانده‌كه‌ به‌ڕێزوه‌ له‌لایه‌ن كارگێڕانی لقه‌وه‌ به‌ڕێ كران

الجمعة، 3 يناير، 2014

بگریه‌ین یان پێ بكه‌نین؟

سوچی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ یان حكومه‌ت؟
ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ری كرد نیوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ تێپه‌ڕی بوو كه‌درا به‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن!!
هێشتا هه‌فته‌یه‌ك ڕانه‌بردبوو به‌سه‌ر ده‌رچونی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌دا دوو ڕۆژی پشوو دانرا كه‌ له‌ ساڵنامه‌كه‌دا نه‌بوو!!
بگریه‌ین یان پێ بكه‌نین؟



سوچی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ یان حكومه‌ت؟