ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الأربعاء، 25 سبتمبر، 2013

له‌بێدارییه‌وه‌ بۆ بوژانه‌وه‌و گوڕ‌و تین.... زنجیره‌ی‌ دووهه‌م.... نوسينى : شێخ محسن

له‌بێدارییه‌وه‌ بۆ بوژانه‌وه‌و گوڕ‌و تین

 شێخ محسن
 زنجیره‌ی‌ دووم

سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌ واتای‌ سێ‌ زاراوه‌ بده‌م، كه‌ بریتین له‌ زاراوه‌كانی‌ [ صحوه‌، یقظه‌، نهضه‌ ]
 1. زاراوه‌ی‌ (صحوه‌ ) : به‌واتای‌ [ بێداری‌، هه‌ستیاری‌، هۆشیاری‌، به‌ ئاگایی‌ ، خه‌به‌رداری‌) هاتووه‌.
 2. زاراوه‌ی‌ ( يَقظة ) : به‌واتای‌ [ هه‌ڵسان، به‌ئاگاهاتن، به‌خه‌به‌ربوون ] هاتووه‌.
 3. زاراوه‌ی‌ ( نهضه‌ ): به‌واتای‌ [ بوژانه‌وه‌، ژیانه‌وه‌، جووڵان، بزاوت، راپه‌ڕین، هۆشیاربوون، ووزه‌، هێزو چالاكی‌، توانایی‌، تین] هاتووه‌.

مه‌به‌ستیشم له‌ ئاماژه‌دان به‌م سێ‌ زاراوه‌یه‌ ڕوانینێكی‌ خۆمه‌ بۆ ته‌مه‌نی‌ پڕ به‌ره‌كه‌تی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌‌و قۆناغبه‌ند كردنی‌ به‌پێی‌ ئه‌م سێ‌ زاراوه‌یه‌.


سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌ك بده‌م به‌ گۆڕانكایه‌كانی‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌زاره‌ی‌ سێیه‌م:

دیاره‌ له‌م سه‌ره‌تای‌ هه‌زاره‌ی‌ سێیه‌مه‌دا دوو گۆڕانكاری‌ زۆر گرنگ ڕویاندا كه‌ هه‌م شڵه‌قاندن بوو وه‌ هه‌م وێستگه‌ی‌ نوێ‌ بوونه‌وه‌‌و گۆڕانكاری‌‌و چونه‌ پێشی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی بوو، ئه‌و دوو گۆڕاكاریه‌ش بریتی‌ بوون له‌:


1. ڕوداوی‌ 11 ی‌ سێبتمبه‌ری‌ ساڵی‌ 2001 كه‌ به‌ خه‌به‌رهێنان‌و به‌ ئاگاهێنانی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ بوو، ده‌توانین بڵێین ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ برده‌ قۆناغی‌ (یقظه‌)، بۆیه‌ واباش بوو له‌ دوا ئه‌و مێژووه‌و ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ ئیسلامیه‌ ناوه‌كه‌ی‌ بگۆڕێت‌و له‌ جیاتی‌ زاراوه‌ی‌ ( صحوه‌ ) زاراوه‌ی‌ (یقظه‌) ی‌ بۆ به‌كار بێت.

2. ڕوداوی‌ به‌هاری‌ ئیسلامیه‌: كه‌ شه‌پۆله‌ جوڵه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایی‌ سلمی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بوو له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ 2010‌و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2011 له‌ زوربه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ده‌ستی‌ پێكرد‌و په‌لی‌ هاویشت بۆ زوربه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئیسلامی‌.


دیاره‌ سه‌ره‌تاكه‌ی‌ گه‌نجێك به‌ ناوی‌ (محمد البوعزیزی) وه‌ك ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی‌ بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خۆسه‌پێنه‌ دیكتاتۆره‌ گه‌نده‌ڵه‌ له‌ وڵاتی‌ تونس خۆی‌ سوتاندو كۆتایی‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ) زین العابدین بن علی( هێنا.

وه‌ ئه‌و شۆرشه‌ جگه‌ له‌ تونس سێ‌ ڕژێمی‌ تریشی‌ له‌ گۆڕناوه‌ وه‌ك:

[ محمد حسنی‌ مباره‌ك له‌ مصر- معمر قه‌زافی‌ له‌ لیبیا- وه‌ شۆڕشی‌ یه‌مه‌نیش علی‌ عبدالله صاڵحی‌ ناچار كرد واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێ‌].

وه‌ هه‌رچه‌ند له‌ مصر كۆده‌تایه‌ك به‌سه‌ر به‌رهه‌می‌ ئه‌و شۆڕشه‌دا كرا، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا كاریگه‌ری‌ ئه‌و به‌هاره‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و، ئومێد ده‌كه‌ین به‌م زوانه‌ش كۆتایی‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ ڕژێمه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا بهێنێت.
 دیاره‌ هۆكاری‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌و شۆڕشانه‌ش بریتین له‌[ گه‌نده‌ڵی‌- خراپی‌ باری‌ گوزه‌رانی‌ هاوڵاتیان- نه‌مانی‌ ئه‌من‌و ئاسایش-نه‌بوونی‌ ئازادی‌ سیاسی‌- مه‌حسوبیه‌ت - پاك نه‌بوونی‌ پرۆسه‌كانی‌ ده‌نگدان....هتد].

وه‌ئه‌م ڕوداوه‌ش (به‌هاری‌ ئیسلامی‌) بوژانه‌وه‌‌و ژیانه‌وه‌‌و بزاوتن‌و ووزه‌و تین‌و راپه‌ڕینی‌ به‌خشیه‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌‌و به‌ توانا ترو چالاك تری‌ كرد.

بۆیه‌ ده‌خوازێت دوا ئه‌و مێژووه‌ش ناوی‌ ئه‌م بزاوته‌ ئیسلامیه‌ بگۆڕدرێت چونكه‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ چووه‌ته‌ قۆناغی‌( نهضه‌ ) وه‌.

چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕوداوه‌كه‌:
 • هه‌روه‌ك چۆن ڕوداوی‌ 11 ی‌ سێبته‌مبه‌ر ڕابونی‌ ئیسلامی‌ برده‌ قۆناغی‌ به‌ئاگاهاتن‌و به‌خه‌به‌ربوون ( یقظه‌ )، وه‌ چه‌ند سیفه‌تێكی‌ ناچاری‌ دایه‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ مێژووی‌ ڕابوون كه‌ له‌ ڕواڵه‌تدا له‌قاڵبدانی‌ بزافی‌ ئیسلامی‌ بوو، به‌ڵام له‌ جه‌وهه‌ردا ڕێككارییه‌كی‌ به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌ بوو، دوا به‌هاری‌ ئیسلامیش ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ قۆناغێكی‌ نوێ‌ (نهضه‌ ) ی‌ ناوزه‌ند بكه‌ین.
 • له‌ دوای‌ ڕوداوی‌ 11 ی‌ سێبته‌مبه‌ر چاودێران گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد:
ئایا پارته‌ ئیسلامیه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ خۆیان داده‌ڕێژنه‌وه‌ كه‌ وڵاتانی‌ زلهێز ده‌یانه‌وێت؟
 یان وڵاتانی‌ زلهێز له‌ پشت هه‌مووشیانه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا خۆیان ڕێكده‌خه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی‌ ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێت؟
 دیاره‌ زوربه‌ی‌ چاودێران ئه‌وكات له‌به‌ر( مه‌غروریه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا، عه‌ماله‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ووڵاته‌ ئیسلامیه‌كان بۆ وڵاتانی‌ زلهێز، لاوازی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌) قه‌ناعه‌تیان وابوو ئه‌وه‌ ووڵاتانی‌ زلهێزه‌ براوه‌ن‌و صحوه‌ی‌ ئیسلامیشه‌ دۆڕاوه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ ده‌سته‌مۆ ببێت‌و به‌ پێی‌ نه‌خشه‌كانی‌ وڵاتانی‌ زلهێز خۆی‌ دابڕژێته‌وه‌، نه‌یانده‌زانی‌ كه‌ گه‌مه‌ ڕاسته‌قینه‌ ( مۆندیال) كه‌ ده‌ستی‌ پێ‌ نه‌كردووه‌‌و هه‌ركات ده‌ستی‌ پێكرد ئه‌و كات:
 سوفَ تری‌ إژَا انْجَلی‌ الغبارُ أفرسٌ تحتی أم حِمَارٌ
 • (ڕوداوی‌ 11 ی‌ سێبته‌مبه‌ر) هه‌موومانی‌ پڕ ئازار‌و خه‌فه‌تبار كرد، به‌ڵام خوای‌ گه‌وره‌ به‌خێری‌ گێڕا بۆمان [ وَعَسی‌ أَنْ تَكْرَهُوا شَیْئاً وَهُوَ خَیْرٌ ڵكُمْ وَعَسَی‌ أَنْ تُحِبُّوا شَیْئاً وَهُوَ شَرٌّ ڵكُمْ وَاللَّهُ ێعْڵمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْڵمُونَ] البقره‌216
 • جاهه‌روه‌ك چۆن ئه‌و میكانیزمانه‌ی‌ پێش (ڕوداوی‌ 11 ی‌ سێبته‌مبه‌ر) بۆ دوا ئه‌و ڕوداوه‌( به‌ ناچاری‌) نه‌ده‌شیا، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر بێین به‌وردی‌ دیراسه‌ی‌ میكانیزم‌و وه‌سیله‌كانی‌ پێش گۆڕانكاریه‌كانی‌ به‌هاری‌ ئیسلامی‌ بكه‌ین تصور ده‌كه‌م پێویست ده‌كات 55% ی‌ گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردابهێنین.
 • پێویست ده‌كات كادیرانیش بزانن كه‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ قۆناغی‌ موراهیق (المراهقه‌) ی‌ تێپه‌ڕاندوه‌و ئێستا چووه‌ته‌ قۆناغی‌ روشد (الرشد )‌و باڵغ بووه‌و پێی‌ ناوه‌ته‌ ته‌مه‌نێك ( ته‌مه‌نی‌ پێگه‌یشتن) كه‌ داخوازی‌ تری‌ له‌ هه‌ڵگران‌و دڵسۆزانی‌ هه‌یه‌ جیاواز له‌وانه‌ی‌ پێشوو.
 • دیاره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌ناو ڕابوونی‌ ئیسلامیدا به‌قه‌ده‌ر ساڵه‌كانی‌ نێوان ته‌مه‌نی‌ موراهیق‌و ڕوشده‌ ئه‌وه‌نده‌یان ئه‌زموون كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ بتوانن ئاسان ئه‌و گۆڕانكاریه‌ جه‌وهه‌ریه‌ هه‌ست پێ‌ بكه‌ن، كه‌ سوپاس بۆ خوا خاوه‌نی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ كادیری‌ به‌ئه‌زموونی‌ بواری‌ بانگه‌وازین ئومێد ده‌كه‌م له‌مه‌و دووا مێشكیان نه‌كه‌نه‌ شۆسته‌و نه‌هێڵن خه‌ڵكانی‌ كاڵفامی‌ بێ‌ ئه‌زموون به‌سه‌ریدا گوزه‌ربكه‌ن.
 • كه‌واته‌ ده‌بێت هه‌وڵده‌ین ئه‌و صیفه‌تانه‌ی‌ له‌ ڕابوونی‌ ئیسلامیدا له‌ صیفاتی‌ موراهیق ده‌چن بژاری‌ بكه‌ین، چونكه‌ چۆن بۆكه‌سایه‌تیه‌كی‌ به‌ته‌مه‌نی‌ گه‌وره‌ صیفات‌و جوڵه‌ی‌ موراهیقانه‌ی‌ لێنایه‌ت‌و له‌ كه‌سایه‌تی‌ داده‌به‌زێنێت بۆ هه‌موو بزاف‌و پارت‌و ڕێكخراوێكیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌.
 • شایه‌نی‌ باسه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ موراهیقیدا ته‌نها هه‌سته‌كان ده‌جوڵێنرێن‌و ڕاپێچی‌ یاده‌وه‌ریه‌كان ده‌كرێن‌و مه‌جالێكی‌ زۆر كه‌م بۆ عه‌قڵ ده‌هێڵرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ پێی‌ ناوه‌ته‌ قۆناغێكی‌ نوێ‌ ده‌بێت ئه‌و زه‌خیره‌ عه‌قڵیه‌ بخه‌ینه‌گه‌ڕ كه‌ زاده‌ی‌ چه‌نده‌ها ساڵی‌ هه‌وڵ‌و تێكۆشانی‌ بێ‌ پسانی‌ كه‌سانی‌ دڵسۆزی‌ ئه‌م ڕابوونه‌ن.
 • كه‌واته‌ ده‌بێت له‌كه‌سایه‌تی‌ خۆمان زیاتر به‌ته‌نگ سونعه‌و كه‌سایه‌تی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامیه‌وه‌ بین، نه‌هێڵین له‌و به‌رزیه‌ دابه‌زێت وه‌ هه‌رچی‌ له‌كه‌سایه‌تی‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ نه‌یهێڵین، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت كۆبوونه‌وه‌و به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌كانه‌كانمان عیلاجی‌ ئه‌و ده‌ردو به‌ڵایانه‌ بێت به‌ڵام به‌ ته‌دریجی‌، واته‌ ڕاهێنانی‌ صحوه‌ وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی‌ كامڵ‌و هه‌وڵده‌ین مه‌شقی‌ پێ‌ بكه‌ین‌و ڕۆشنبیری‌‌و ڕێنمایی‌ ئه‌م قۆناغه‌ بده‌ینه‌ هه‌ڵگرو شوێنكه‌وتوانی‌.
 • كه‌واته‌ قۆناغه‌كه‌ ده‌خوازێت چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجام بده‌ین، كه‌ بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستیانه‌ی‌ بۆ بكرێت‌و هزرو بیرو كاری‌ كادیرانی‌ پێ‌ ئاڕاسته‌ بكرێت..


چاوه‌ڕێی‌ زنجیره‌كانی‌ تر بن.

له‌بێدارییه‌وه‌ بۆ بوژانه‌وه‌و گوڕ‌و تین...زنجیره‌ی‌ یه‌كه‌م....نوسينى : شێخ محسن


له‌بێدارییه‌وه‌ بۆ بوژانه‌وه‌و گوڕ‌و تین
 شێخ محسن
زنجیره‌ی‌ یه‌كه‌م

به‌هه‌وڵ‌و تێكۆشانی‌ بێ‌ وچانی‌ برایان‌و خوشكان توانرا ئه‌م ڕابوونه‌ ئیسلامیه‌ نوره‌كه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌و گونده‌كانی‌ باكورو باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای‌ عاله‌می‌ ئیسلامی‌ بگرێته‌وه‌‌و ببێته‌ حه‌قیقه‌ت‌و واقیع...
 هه‌تا له‌هه‌ندێك شوێن كاریگه‌ریه‌كه‌ی‌ ئه‌و سنورانه‌ش تێپه‌ڕێنێ‌‌و ڕه‌نگی‌ خۆی‌ بڕژێنێته‌ وڵاتانی‌ غه‌یره‌ ئیسلامی‌.

هه‌مووشمان ده‌زانین كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ست به‌كاربوون شوێن كه‌وتوانی‌ ئه‌م كاروانه‌ چه‌نده‌ له‌ ناو خه‌ڵكیدا غه‌ریب بووین!!!
زۆر له‌خه‌ڵكی‌ ڕابوونیان به‌ وه‌هم ده‌زانی‌‌و هه‌نگاوه‌كانی‌ ئێمه‌شیان به‌بێ‌ به‌رهه‌م ده‌ناساند‌و به‌هیچ جۆرێك نه‌یده‌توانی‌ ته‌صوری‌ ئه‌م واقیعه‌ بكات.
 به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌رزی‌و نشێوو به‌ربه‌ستانه‌ی‌ هاتنه‌ سه‌ر ڕێگای‌ ئه‌م ڕابوونه‌ توانرا سه‌ربه‌رزانه‌ قۆناغه‌كان ببڕێ‌و بگاته‌ ئه‌م قۆناغه‌، ئه‌مه‌ش سوپاسی‌ خوای‌ ده‌وێت.
 دیاره‌ هه‌موو ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی‌ جه‌ماعات‌و پارت‌و ڕێكخراوه‌ ئیسلامیه‌كان له‌م كاروانه‌ پڕ خه‌یر‌و به‌ره‌كه‌ته‌دا به‌شداربوون، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تادا گه‌نجان عه‌موودی‌ فه‌قه‌ری‌ هه‌نگاوه‌كان بوون.

هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی‌ قه‌دری‌ ڕێكخراوو پارته‌ ئیسلامیه‌كان نه‌زانن.... جا یان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر حاچر یان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕه‌خنه‌یان له‌ پێشینه‌ی‌ ئه‌م پارته‌ ئیسلامیانه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانین كه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا ڕێكخراوو پارته‌ ئیسلامیه‌كان بوون ئه‌و چرای‌ ڕوناكیه‌یان هه‌ڵكرد، بۆیه‌ پێویست ده‌كات هه‌موو به‌ره‌وپێشچونێكی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ له‌ بازوی‌ ئه‌وان بناسین.

هه‌رچه‌ند له‌ته‌مه‌نی‌ پڕ به‌ره‌كه‌تی‌ ئه‌و ڕابوونه‌، زۆر جار به‌هۆی‌ بێ‌ ئه‌زموونی‌ شوێنكه‌وتووانی‌ ئیجتیهادی‌ ناپه‌سه‌ند ده‌كراو خۆمان ده‌بووینه‌ به‌شێك له‌كێشه‌كان بۆ هه‌نگاوه‌كانی‌ ڕابوون.
 یان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌یارانمان به‌نه‌خشه‌و پلانی‌ گڵاویان هه‌وڵی‌ سه‌ركورتكردنی‌ ئه‌م ڕابوونه‌یان ده‌دا‌و له‌ ئه‌نجامدا كاردانه‌وه‌ی‌ ناشایسته‌مان ده‌بوو.
 یان زۆر جار به‌هۆی‌ كاردانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن نه‌یارانی‌ ئه‌م ڕابوونه‌ ڕوی‌ تێده‌كردین، ململانێی‌ نێوان ئیسلامیه‌كان ده‌چووه‌ قۆناغێك كه‌ كه‌سی‌ كامڵ پێی‌ شه‌رمه‌ باسی‌ لێوه‌ بكات.

ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌مووی‌ بۆ ئه‌و قۆناغانه‌ سروشتی‌ بوون، هه‌روه‌ك چۆن ته‌مه‌نی‌ گه‌نجێتی‌ پڕیه‌تی‌ له‌ تموح‌و هێزو چالاكی‌و خه‌ون به‌ڵام به‌ یاسای‌ قۆناغبه‌ندی‌ نا به‌ڵكو به‌یاسای‌ ئیستیعجال.

دیاره‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌و ته‌مه‌نی‌ مراهیقیه‌ نه‌بینێ‌‌و ئه‌و هه‌مووحه‌زو حه‌ماسه‌ته‌ سه‌ره‌ڕۆیانه‌ ئه‌زموون نه‌كات له‌مانای‌ حه‌قیقی‌ كامڵبوون‌و به‌ره‌و ته‌مه‌نی‌ ڕوشد چون تێناگات.

ڕابوونی‌ ئیسلامیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌و هه‌نگاوه‌ پڕ حه‌ماسه‌تانه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌م قۆناغه‌.
 دیاره‌ كاتێك كه‌سیكی‌ كامڵ‌و پێگه‌یشتوو ڕه‌خنه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ گه‌نجێتی‌ خۆی‌ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نایه‌ت گه‌نجێتی‌ ته‌مه‌نێكی‌ بێزراوو خراپه‌، به‌ڵكو هه‌روه‌ك چۆن سیفات‌و هه‌نگاوی‌ گه‌نجێتی‌ له‌گه‌نج جوانه‌و به‌و جۆره‌ش سیفاتی‌ پیریه‌تیش له‌پیر جوانه‌.

جا هه‌روه‌ك چۆن كاتێك منداڵێك ته‌مه‌نی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت پێی‌ ناخۆشه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ منداڵی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت، ڕابوونی‌ ئیسلامیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌، پێویسته‌ قۆناغ قوناغ ناوو مواصفاتی‌ بگۆڕین‌و مامه‌ڵه‌ی‌ ئه‌و قۆناغه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ین.

ئێستاش ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ یان ده‌بێت هه‌وڵی‌ بۆ بده‌ین كه‌ له‌ قۆناغی‌ موراهیقی‌ ده‌ریكه‌ین‌و بچێته‌ قۆناغی‌ ڕوشد‌و پێگه‌یشتن به‌هه‌موو مواصفات‌و سیماو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه‌.

ده‌ی‌ كه‌واته‌ ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات كه‌ شوێن كه‌وتوانی‌ ئه‌م ڕابوونه‌ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ ڕابوون له‌به‌ر چاو بگرن‌و هه‌ندێك گوتار‌و كردار هه‌ن بۆ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ ناشێت.
 با به‌ موراهیقی‌ خۆمان كامڵی‌‌و ڕوشدی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ بچوك نه‌كه‌ینه‌وه‌.

چاوه‌ڕێی‌ زنجیره‌كانی‌ تر بن.

الجمعة، 20 سبتمبر، 2013

شۆرشی پرتەقاڵیی سبەینێ وادەمانە ، بیرتان نەچێت، حافظ قورئانەکان و دەستبەدستنوێژەکانی رێگای دادگەریتیان بیر نەچێت

شۆرشی پرتەقاڵیی
سبەینێ وادەمانە ، بیرتان نەچێت، حافظ قورئانەکان و دەستبەدستنوێژەکانی رێگای دادگەریتیان بیر نەچێت

دەنگه بدەن بە لیستی ١٠٤ی کۆمەڵی ئیسلامیی
کاندیدەکانی: ( پزیشک، مامۆستای ئایینی، رۆژنامەنوسی لێهاتوو، ئەندازیار، مامۆستا، چالاکوان، پارێزەر، ... تاد) ئەو خەڵکە بە عیزەتانەی ئێوە دڵتان پێیان خۆشە
صورة: ‏شۆرشی پرتەقاڵیی
سبەینێ وادەمانە ، بیرتان نەچێت، حافظ قورئانەکان و دەستبەدستنوێژەکانی رێگای دادگەریتیان بیر نەچێت

دەنگه بدەن بە لیستی ١٠٤ی کۆمەڵی ئیسلامیی
کاندیدەکانی: ( پزیشک، مامۆستای ئایینی، رۆژنامەنوسی لێهاتوو، ئەندازیار، مامۆستا، چالاکوان، پارێزەر، ... تاد) ئەو خەڵکە بە عیزەتانەی ئێوە دڵتان پێیان خۆشە‏
 

الخميس، 19 سبتمبر، 2013

ئه‌حمه‌دحاجی‌ ڕه‌شید: ئه‌مساڵ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌، بودجه‌ به‌ 80 ڕۆژ ده‌گاته‌ په‌رله‌مان


ئه‌حمه‌دحاجی‌ ڕه‌شید: ئه‌مساڵ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌، بودجه‌ به‌ 80 ڕۆژ ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

ئابوری‌ ناسێك بودجه‌ی‌ ئه‌م ساڵ دواده‌كه‌وێت ... فۆتۆ:هێمن عه‌لی‌
ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز

ساڵی پار تا بودجه‌ گه‌یشته‌ په‌رله‌مان 8 ڕۆژی پێچوو، هه‌رچه‌نده‌ مه‌سافه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان (500تا 1000)مه‌تر ده‌بێت،په‌رپرسی لیژنه‌ی‌ ئابوری له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانیش پێشبینی ده‌كات ئه‌مساڵ 80 ڕۆژی پێبچێت.

له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید،سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی خه‌مڵاندنی بودجه‌ له‌مانگی(6-7)ده‌ست پێده‌كات له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كانی حكومه‌تدا له‌مانگی (8-9) له‌وه‌زاره‌تی دارایی تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌ربه‌ڕێوه‌به‌راتیه‌ك به‌كۆبونه‌وه‌ گفتوگۆی پشكی ئه‌و به‌ڕێوبه‌راتیه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بودجه‌دا، پاشان له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌نرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێدا گفتوگۆی لێ ده‌كرێت به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك ئاگاداری بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بێت.

پاشان ته‌صدیق ده‌كرێت له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نرێت بۆ په‌رله‌مان، ناوبراو له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: به‌پێیی لائیحه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت(15/10) بگاته‌ په‌رله‌مان ساڵی پار له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زریران تا گه‌یشتۆته‌ په‌رله‌مان(8) ڕۆژی پێچووه‌ كه‌ مه‌سافه‌ی(500تا 1000)مه‌تر ده‌بێت،پێش بینی ده‌كه‌م ئه‌م ساڵ ئه‌م (8) ڕۆژه‌ بگاته‌ (80) ڕۆژ چونكه‌ له‌م ساڵدا به‌ئاسانی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌ست به‌كارنابێت.

الثلاثاء، 17 سبتمبر، 2013

یه‌كه‌مجاره‌ دێته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ .... كاندیدێكی كۆمه‌ڵ ئامێرێكی ده‌گمه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا دابین ده‌كات



شێخه‌ عه‌بدوڵا سه‌نگاوی كاندیدی ژماره‌ 25 ی لیستی 104 ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
ئاژانسی کۆمەڵنیوز:


ئەمڕۆ  ١شەممە   16/ 9 / 2013 ئامێرێكی پزیشكی ده‌گمه‌ن كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌برێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا، له‌لایه‌ن
كاندیدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو دابینكرا .
لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی کۆمەڵنیوز شێخ عبداللە سەنگاوی کاندیدی ژمارە ٢٥ لیستی ١٠٤ کۆمەڵی ئیسلامی
کوردستان ڕایگەیاند: "توانیمان ١٠٠ ئامێری (infusion pump) لەڕێی خێرخوازێکەوە بۆ نەخۆشخانەی
( ھیوا )  دابین بكه‌ین، کە نرخەکەی ( ٨٠.٠٠٠ ) دۆلار بوو  ( ٨ دەفتەر دۆلار ).
كاندیدی ژماره‌ 25 ی لیستی 104 ی كۆمه‌ڵ وتیشی "ئەم ئامێره‌ گرنگیەکی زۆری ھەیە بۆ نەخۆش‌و بۆ
یەکەمجاریشه‌ لە کوردستاندا بەکاردەھێنرێت کە ئیشەکەی ( ڕێکخستنی وەرگرتنی چاره‌سه‌ری کیمیایی یە بە
شێوەیەکی زانستی ) کە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ نەخۆشەکان. 
شێخ عه‌بدوڵا سه‌نگاوی وتیشی "بەڵێن دەدەم پشت بە خوای پەروەردگار لەسەر ئەم کارە خێرخوازیانە بەردەوام بم
لەکاتی دەرچونم یان دەرنەچونم بۆ پەرلەمان. وە ئەم پێداویستیانە ئیشی حکومەتە کە پێی ھەستێ، بەڵاَم بەداخەوە
به‌هۆی شكستهێنانی‌ كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان و بێپلانی حكومه‌ت بۆ ئه‌و كه‌رته‌، بواری
ته‌ندروستی به‌ ته‌واوی پشتگوێخراوه‌"
ناوبراو لەکۆتاییدا راشیگه‌یاند "زۆر سوپاسی خێرخوازەکە دەکەم و ھیوادارم نموونەی زیادبێت و خوای پەروەردگار
بەرەکەت بخاتە سەروەت‌و سامانەکەیەوە"
وێنه‌ی‌ شێخ عه‌بدوڵا سه‌نگاوی كاندیدی ژماره‌ 25 ی لیستی 104ی كۆمه‌ڵ له‌ كاتی‌ پێشكه‌شكردنی‌ ئامێره‌كان
به‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا :




السبت، 14 سبتمبر، 2013

پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ژماره‌ 104










سلێمانی ... بە بەشداری دەیان هەزار کەس گەورەترین ڤیستیڤاڵی پرتەقاڵیی بەڕێوەچوو


ئاژانسی کۆمەڵنیوز:

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی کازیوەی شاری سلێمانی بە بەشداری دەیان هەزار کەس گەورەترین ڤیستیڤاڵی پرتەقاڵیی بەرێوەچوو.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا هەریەک لە مامۆستا شێخ محەمەد بەرزنجی پیشەوای کۆمەڵی ئیسلامیی و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی وتەیان پێشکەش کرد و باوکی شەهید رێژوان ، حاجی عەلی کاشی وتەی کەسوکاری شەهیدانی 17ی شوباتی پێشکەش کرد.

هەروەک لە ڤیستیڤاڵەکەدا فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی کوردستان لە لایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی کۆمەڵی ئیسلامییەوە خەڵات کران.



الخميس، 12 سبتمبر، 2013

ئاگادارى.. پێنج شه‌ممه‌ كاتژمێر 4 ی عه‌سر له‌به‌رده‌م كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری ڕێكده‌خرێت


























جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری ئاگادارده‌كه‌ین كه‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ كاتژمێر 4 ی عه‌سر له‌به‌رده‌م كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری ڕێكده‌خرێت بۆسه‌رخستنی لیستی 104 ی  كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده‌بوونتان جێگای ڕێزه‌و نیشانه‌ی وه‌فاداریتانه‌ بۆ لیستی 104

الأربعاء، 11 سبتمبر، 2013

به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌بۆنه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی 2013-2014....بمناسبة حلول العام الدراسي الجديد يصدر منظمة المعلمين القدوة بيانا

به‌بۆنه‌ی‌ ساڵی‌ نویَی خویندن ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌پێشه‌نگ داواله‌مامۆستایانی‌ سه‌ربه‌رز ده‌كات كه‌بۆكۆتاییهینان به‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ گوزه‌ران و كه‌سایه‌تی‌ مامۆستایان له‌ڕۆژی‌ 21/9 به‌هیممه‌تی‌ به‌رزیانه‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی‌ (104)ی‌ كۆمه‌لی‌ ئیسلامی‌ كه‌ژماره‌یه‌ك كاندیدی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگی‌ له‌خۆگرتووه‌ و پشتیوانیان لیَبكه‌ن.

بةناوي خواي طةورةو ميهرةبان
جةماوةري بةشةرةفي كوردستان....مامؤستاياني سةربةرز و شكؤدار....ثةروةردةكاران و فيَرخوازاني نةوةي داهاتوو....
لةطةلَ دةست ثيَكردنةوةيثرِؤسةي ثةروةردةو فيَركردن و كردنةوةي دةرطاي قوتابخانةو خويَندنطاكاني هةريَمي كوردستان بؤ سالَي خويَندني 2013 -2014 ويَرِاي ثيرؤز باييمان لةتةواوي مامؤستايان و قوتابيان و خويَند كاران و ثةروةردةكاران , ئةمسالَ هةريَمةكةمان بة قؤناغيَكي ضارة نووس ساز وهةستياردا تيَدةثةرِيَت, كةبريتية لة ئةنجام داني دووثرِؤسةي هةلَبذاردن (هةلَبذاردني ثةرلةماني كوردستان لة 21/9 و هةلَبذاردني ثاريَزطاكان لة 21/11) .
بةثيَي ثيَشبيني يةكان ئةم هةلَبذاردنة وةرضةرخانيَكي طةورة دروست دةكات لةسيستةمي سياسي و كارطيَرِي و ئابوري و كؤمةلَايةتي هةريَمةكةمان , ئةمةش ثيَويستي بةهيممةتي بةرزو ليَبرِاوانةي جةماوةري كوردستانة بةتايبةت مامؤستاياني بة ئةمةك و دلَسؤزي كوردستان كةبتوانن بةثةنجةي شايةتييان ئةم بارو دؤخةي ولاَت بةئارِاستةيةكي داد ثةروةري و ئاسؤيةكي رِوون دا ببةن , بةتايبةت كةثرِؤسةي ثةروةردة لةئيَستا لةدؤخيَكي تةواو ئالَؤزو ثرشطرفتدا دةنالَيَنيَت و بارو دؤخي مامؤستايانيش لة ئاستيَكي نزمدايةو حكومةتةيةك لة دوايةكةكاني كوردستانيش بة دريَذايي 22سالَي حكومرِانيان نةيان توانيوة ثةروةردةو ذياني مامؤستايان بكةنةكاري هةرةلةثيَشينةي خؤيان و بةرةو ثيَشضونيَكي ئاشكرا لةو بوارةدا ئةنجام بدةن, ضونكة خؤيان بةثرِؤسةي ثةروةردةييدا نةرِؤيشتوون و لةخةمي ثةروةردةو مامؤستايان تيَناطةن.
جةماوةري تيَكؤشةري كوردستان..................مامؤستايان و فيَرخوازاني ئازاو بة هيممةت ...........
بؤكؤتايي هيَنان بةو طةندةلَي و خراثةكاري و ناداديةي لةم هةريَمةدا هةية لةسةرجةم بوارةكاني تايبةت بة ذياني تاكي هاوولاَتي بةتايبةت ثرِؤسةي ثةروةردة و طوزةراني مامؤستايان هيممةت بكةن و ئازايانة دةنط بدةن بةدادطةري و كانديداني دلَسؤز و رِاستطؤ , ئةوانةي كةخةمي ثةروةردةو مامؤستايانيان كردؤتة ئةركي سةرةكي خؤيان و دةيانةويَت ضيتر نةوةكانمان نةبنة قورباني طةندةلَكاران.
ئيَمةش لةئةنجومةني مامؤستاياني ثيَشةنط كةهةميشة ثيَشةنط بووين لةخزمةت كردن بةثةروةردة و فيَركردن و كاري مامؤستايان بةثرِؤذة جؤراو جؤرةكانمان ثشتطيري تةواو لة ليستي (دادطةري) كؤمةلَي ئيسلامي دةكةين ليستي ذمارة 104 و تةواوي كانديدةكان كةكةساني ثسثؤرِو شارة زاي لةهةموو بوارةكاندا لة خؤ طرتووة ,بةتايبةت كانديداني مامؤستاياني ثيَشةنط كةبةذمارةيةك كةسايةتي ثةروةردةيي و خةمخؤري مامؤستايان بةشدارة لة ليستي (104) ي كؤمةلَي ئيسلامي .
بؤية داوا لةسةر جةم هاوولاَتيان و هاونيشتيمانيان بةتايبةتتةواوي مامؤستاياني هةريَمي كوردستان دةكةين كةبةو ثةرِي ورةو هيممةتي بةرزةوة دةنط بدةن بة ليستي ذمارة 104 ي كؤمةلَي ئيسلامي, تائةم دةرفةتة زيَرِينة لةدةست نةدةين و بة دةستي خؤمان ئةم بارو دؤخة ثرِخراث و طةندةلَكارية بطؤرِين و دادطةري بكينة هةويَني ضاكسازي و داد ثةروةري لةتةواوي كايةكاني كؤمةلَطة, قةيراني ثةروةردة رِزطار كةين بةرةو ثةروةردةيةكي رِةسةن و هاوضةرخ و دوور لةدةستي حيزب و ثاشاطةرداني هةنطاو بنيَين و ذيانيَكي لةبارو ئارام و شايستة ببةخشين بة مامؤستايان , ئةوةش بة شؤرِشيِكي ثرتةقالَي ثةروةردةيي دةبيَت كةسةرجةم جومطةكان بطريَتةوة , كةئةمةش ثشت بةخواو ثاشان دلَسؤزان لةنيَو ليستة ثرتةقالَيةكةي كؤمةلَي ئيسلامي ديَتةدي .....دةنط بدةن بة كانديداني دلَسؤز و رِاستطؤي ليستي (104)ي كؤمةلَي ئيسلامي ... دةنط بدةن بةكانديداني مامؤستاياني ثيَشةنط لة نيَوليستة طةشاوة ثرتةقالَيةكةي كؤمةلَ كةخةمخؤراني زانست و ثةروةردةو مامؤستايانن ...
هيوادارين 21/9 سةرةتاي كؤتاييهيَنان بيَت بة قةيرانة ئالَؤزةكاني كؤمةلَطةكةمان بةتايبةت لةسيستةمي ثةروةردةو فيَركردن كةسةرضاوةي هةموو طؤرِنكاريةكانة ...هةرشاد و سةركةوتووبن...
ئةنجومةني مامؤستاياني ثيَشةنط
9/9/2013


                           
        

الثلاثاء، 10 سبتمبر، 2013

بلۆگه‌رێك به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ ده‌بات

اعلن فرع السليمانية لمنظمة المعلمين القدوة على إدارته لمدونة خاصة بالانتخابات لقائمة الجماعة الاسلامية في كوردستان 
صورة: ‏ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی سلێمانی لقی سلێمانی بلۆگه‌رێك به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ ده‌بات
http://komalik.blogspot.com/‏


ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی سلێمانی لقی سلێمانی بلۆگه‌رێك به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ ده‌بات
http://komalik.blogspot.com/

أمیر أحمدعبدالقادرپله‌ی‌ دووه‌م به‌ده‌ست دێنیَت له‌سه‌رئاستی‌ ولاتی‌ عیراق و مه‌دالیای‌ زیووینی‌ پێبه‌خشرا

صورة: ‏ئةميرئةحمدعبدالقادر سةرؤكى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك بلةى دووةم بةدةست دينيت لةسةرئاستى ولاتى عيراق و مةدالياى زيووينى بيبةخشرا‏

حاز الاستاذ أمير عبد القادر رئيس منظمة مجلس المعلمين القدوة على الرتبة الثانية على مستوى العراق و الجائزة الفضية

أمیر أحمدعبدالقادر سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ پله‌ی‌ دووه‌م به‌ده‌ست دێنیَت له‌سه‌رئاستی‌ ولاتی‌ عیراق و مه‌دالیای‌ زیووینی‌ پێبه‌خشرا