ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الثلاثاء، 28 مايو، 2013

بۆ یه‌كه‌مجار له‌هه‌رێم خوێندنی دبلۆمی پیشه‌یی ده‌ستپێده‌كات


به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ بڕوانه‌مه‌ی‌ دبلۆمی‌ پیشه‌یی‌ له‌هه‌رێم‌و گۆڕینی‌ بواری‌ كاركردنی‌ خوێندكاران، له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌خوێندنی‌ دبلۆمی‌ پیشه‌ی‌ ده‌كرێت.

لۆگۆی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده(هادی‌ ئه‌مین) له‌كۆمپانیای‌ هێدوه‌ی‌ بۆ NNA ڕوونكرده‌وه‌، ئه‌و خوێندنه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌‌و ئامانج له‌ده‌ستپێكردنی‌ خوێندنی‌ پیشه‌ی‌، بۆ زیاتر شاره‌زابوونی‌ خوێندكارانه‌ له‌بواری‌ كارگێڕیی‌ كاردا، تا ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ له‌بواره‌كانی‌ دیكه‌دا بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌‌و ئێستا خوازیارن بواری‌ كاره‌كه‌یان بگۆڕن، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌و خوێندنی‌ پیشه‌ییه‌وه‌ بڕوانامه‌ی (دبلۆمی میهه‌نی) به‌ده‌ستبهێنن‌و توانایی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ له‌كاری كارگێڕیی كاردا.(هادی‌ ئه‌مین) ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، ئه‌و خوێندنه‌ بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و سه‌رجه‌م ده‌رچوانی‌ (زانكۆ، په‌یمانگه‌، ده‌رچووی ئاماده‌یی، ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان، بازرگانی‌و كشتوكاڵ) ده‌توانن له‌و خوێندنه‌ سودمه‌ند بن، وتیشی‌:"له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م خوێندنه‌دا بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك بڕی‌ (2000 دۆلار) به‌شێوه‌ی قیست له‌فێرخواز وه‌رده‌گیرێت".
سه‌رچاوه‌ : nna

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ سه‌ردانی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ده‌كه‌ن


صورة: ‏شةممة 25/5/2013وه‌فدێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ كة پێك هاتبوون له‌ مامۆستا ئه‌میر كۆیی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ و مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی‌ ئه‌ندامی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان سةردانى سكرتاريةتى ريكخراوى قوتابيانى كوردستان كرد و لةلايةن بةريزان بيستون حه مه صالح و توانا محمد و شاخةوان علي ئةندامانى سكرتاريةتةوة بيشوازيكران.‏ 
شه‌ممه‌ 25/5/2013
وه‌فدێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ
كه‌ پێك هاتبوون له‌ مامۆستا ئه‌میر كۆیی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ و مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی‌ ئه‌ندامی‌ سكرتاریه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان
سه‌ردانی‌ سكرتاریه‌تی‌ ریكخراوی‌ قوتابیانی‌ كوردستانی‌ كرد و له‌لایه‌ن به‌ریزان بیستون حه مه صالح و توانا محمد و شاخه‌وان علی ئه‌ندامانی‌ سكرتاریه‌ته‌وه‌ بیشوازیكران.

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندن و هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلای‌كۆبویه‌وه‌.


                       
رۆژی‌ شه‌ممه‌ 25/5/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی‌ بیلال سلێمان به‌رپرسی ناوه‌ندو به‌ئاماده‌بوونی‌ كارگیرو ئه‌ندامانی‌ ناوه‌ندو به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی‌ سكرتاریه‌ت و مه‌ڵبه‌نده‌كان، كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ئاماده‌سازیه‌كان كرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ناوه‌ندی‌ هه‌لبژاردن دوپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دا هه‌لبژاردنه‌كان له‌سه‌ر شێوازی‌ لیستی‌ نیمچه‌كراوه‌ به‌ڕێوه‌بچن، هاوكات داواش له‌كۆمسیۆن ده‌كات ئاماده‌سازیه‌كان ته‌واو بكات و هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌كاتی دیاریكراودا به‌ڕێوه‌بچن.

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر چركردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ریوه‌چوونی‌ هه‌لبژاردنێكی‌ پاك و بێ‌ گه‌ردو دوور له‌ ساخته‌كاری‌، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان.

كۆبوونه‌وه‌ی لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش (پێشه‌نگ,یه‌كگرتوو,سه‌رده‌م)له‌سلێمانی

ليستى مامؤستايانى هاوبةش(بيشةنك و يةككرتوو سةردةم) لةشارى سليمانى رؤزى شةممة 25/5/2013كؤبونةوة بةمةبةستى تاووتويكردنى برسى خروقاتةكانى يةكيتى مامؤستايان و بوارى بةروةردة.
 صورة: ‏ليستى مامؤستايانى هاوبةش(بيشةنك و يةككرتوو سةردةم) لةشارى سليمانى رؤزى شةممة 25/5/2013كؤبونةوة بةمةبةستى تاووتويكردنى برسى خروقاتةكانى يةكيتى مامؤستايان و بوارى بةروةردة.‏صورة: ‏ليستى مامؤستايانى هاوبةش(بيشةنك و يةككرتوو سةردةم) لةشارى سليمانى رؤزى شةممة 25/5/2013كؤبونةوة بةمةبةستى تاووتويكردنى برسى خروقاتةكانى يةكيتى مامؤستايان و بوارى بةروةردة.‏
                          صورة: ‏ليستى مامؤستايانى هاوبةش(بيشةنك و يةككرتوو سةردةم) لةشارى سليمانى رؤزى شةممة 25/5/2013كؤبونةوة بةمةبةستى تاووتويكردنى برسى خروقاتةكانى يةكيتى مامؤستايان و بوارى بةروةردة.‏

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
ئاماژه‌ به‌ راپورته‌ی رۆژنامه‌ی باس كه‌ بلاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ رێكه‌وتی 14/5/2013 له‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ئێمه‌ به‌ باشمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بخه‌ینه‌ روو:

1- سه‌باره‌ت به‌و لێكوڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدرا بوو له‌ ساڵی 2012 له‌ سه‌ر بابه‌تی چاپكردنی پرۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌ت، به‌ نووسراومان ژماره‌ (249) له‌ 6/9/2012 بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشنیارمان كردبوو كه‌ ئه‌م لێكوڵینه‌وه‌یه‌ پێویستی به‌ دواداچوونی زیاتر هه‌یه‌. دواتر به‌ نووسراومان ژماره‌ (96) له‌ 7/2/2013 دووباره‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌خت له‌ نووسراوی پێشووترمان كرد كه‌ ووڵامی نووسراوی سه‌ره‌وه‌مان بده‌نه‌وه‌.تا ئێستا چاوه‌روانی ووڵامین كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌م نێزیكانه‌ به‌ ده‌ستمان بگات.
2- سه‌باره‌ت بابه‌تی په‌رتووكه‌كانی پرۆگرامی خوێندن كه‌ به‌ زمانی ئنگلیزی چاپكراون، لێكوڵینه‌وه و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی پێكهێنراو به‌ فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ (6858) له‌ 4/4/2013.
3- هۆكاری خانه‌نشین كردنی راوێژكاری وه‌زیر خاتوو ئاوات هه‌مان هۆكاری سێ راوێژكاری تره‌ له‌ وه‌زاره‌ت كه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه‌ كه‌ زیادن له‌ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌، چونكه‌ به‌ پێی یاسای وه‌زاره‌ت ته‌نها چوار راوێژكار ده‌بێت هه‌بێت. كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی له‌ راپۆرته‌ی (باس) هاتووه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نییه‌.
4- سه‌باره‌ت به‌ سرینه‌وه‌ی ناوی ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رپه‌رشتیار و شاره‌زا وه‌ك هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری زانستی و دانانی ناوی ژماره‌یه‌كی تر و بابه‌تی تۆماركردنی ده‌نگ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی به‌رپرس، هیچ سكالایه‌كی فه‌رمی نه‌گه‌شتۆته‌ وه‌زاره‌ت تا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی 21/5/2013 كه‌ جه‌نابی وه‌زیر چاوی به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رپه‌رشتیار و شاره‌زا كه‌وت له‌ سه‌ر سرینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان و بریاری به‌دواداچوونی بۆ ده‌ركرد له‌ سه‌ر بنه‌مای یاسایی.

له‌ كۆتاییدا ده‌مانه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌رگیز ئاماده‌بووه‌ بۆ سازدانی كونگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ر بابه‌تێك ئه‌گه‌ر پێویست بوو بێت.

سه‌رچاوه‌ : په‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

الأربعاء، 22 مايو، 2013

ئـــاگــاداری بؤئه وبه ريزانه ى بڕوانامه‌ی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی كراوه‌ ( كلية التربية المفتوحة) به‌ده‌ست هێناوه‌


صورة: ‏ئـــاگــاداری

 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌  گشت ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بڕوانامه‌ی  كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی كراوه‌  ( كلية التربية  المفتوحة)  به‌ده‌ست هێناوه‌، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژانی 21/5  تاكو 30/5/ 2013  بكه‌ن، له‌گه‌ڵ هێنانی  وێنه‌یه‌كی  كۆپی  بڕوانامه‌كه‌یان ‌.



                                                ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ 
                                                           20/5/2013‏ئـــاگــاداری  

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گشت ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بڕوانامه‌ی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی كراوه‌ ( كلية التربية المفتوحة) به‌ده‌ست هێناوه‌، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژانی 21/5 تاكو 30/5/ 2013 بكه‌ن، له‌گه‌ڵ هێنانی وێنه‌یه‌كی كۆپی بڕوانامه‌كه‌یان ‌.



ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
20/5/2013

السبت، 18 مايو، 2013

راگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پیَشه‌نگ به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ 51 ساڵه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كیَتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان

                                           بةناوى خواى طةورةى ميهرةبان                                                                                                           
(إقرأ بإسم ربك الذي خلق، خلق الأنسان من علق)
مامؤستايانى دلَسؤز و بةئةمةك... خةمخؤرانى ثةروةردة و زانست ..
         بةبؤنةى (51) هةمين سالَيادى دامةزراندنى  يةكيَتى مامؤستايانى كوردستان ويَرِاى ئارِاستةكردنى ثيرؤزبايي خؤمان بؤ سةرجةم مامؤستايان و سكرتاريةتى يةكيَتى مامؤستايانى كوردستان، بة ثيَويستى دةزانين لةم دةرفةتةدا ضةند خالَيَك بخةينةرِوو:            
1-دواى ئةوةى لةهةلَبذاردنى كانونى يةكةمى سالَى 2010 دا سةرجةم مامؤستايان بةئوميَدةوة بةشدارييان كرد و دواتريش لة كؤنطرةى 12 ى يةكيَتى مامؤستايانى كوردستان كؤمةلَيَك برِيار و راسثاردةى طرنط و بةسوود لةبةرذةوةندى تةواوى مامؤستايان ضةسثيَنرا، بةلآم بةداخةوة وا بؤ ماوةى  2 سالَ زياترة لايةنةكانى دةسةلآت بةثاساوى جؤراوجؤر لةمثةر و طرفت دروست دةكةن لةبةردةم جيَبةجيَكردنى برِطةو ماددةكانى ثةيرِةوو ثرؤطرامى ثةسةندكراوى كؤنطرةى شةشةم، وةك:(دةرهيَنانى دةستى حيزب لة ناوةندةكانى خويَندن و ئؤرطانةكانى يةكيَتى مامؤستايانى كوردستان كةتا ئيَستا حيزب بةئاشكرا رؤلَى طةورة دةطيَرِيَت لةكاية ثةروةردةيي و ريَكخراوةييةكاندا-بةكارهيَنانى بنكةو بارةطاو يانة كؤمةلَايةتيةكان لةبةرذةوةندى مامؤستايان، بةلآم دةبيينين بةئاشكرا يانةى كؤمةلآيةتى نيَو لقى هةوليَر كراوةتة شويَنى مةيخواردنةوة لةبرى ئةوةى بكريَتة يانةيةكى رؤشنبيرى و كؤمةلآيةتى تايبةت بةمامؤستايان، كةجطة لةوةى ثيَضةوانةى دابونةريتى ئاينى و كلتوري كؤمةلَطةكةمان،لةهةمان كاتيشدا ثيَشيلكاريةكى زةقى ماددةى ثةيرِةوثرؤطرامى ناوخؤية(بةرنامةى كار،ليذنةى دارايي، خ4/ب،ل47،ليذنةى ثةروةردة،خ7ل62-لةطةلَ ضةندين ثيَشيلكارى تر...
2-لايةنى دةسةلآت بةردةوام كيَشةو طرفت و لةمثةر لةبةردةم نويَنةرانى ليستى هاوبةشى مامؤستايان دادةنيَت لةنيَو سكرتاريةت و لقةكانى يةكيَتى مامؤستايانى كوردستان، وة ريَطةنادات ضاكسازى و بةرةو ثيَشضوون لةكارى يةكيَتيةكةدا ئةنجام بدريَت لةبةرذةوةندى ثرؤسةى ثةروةردة و مامؤستايان.
3-يةكيَتى مامؤستايانى كوردستان ثيَويستة داكؤكيكارى مافى سةرجةم مامؤستايانى كوردستان بيَت و لةهةولَى باشتركردنى ذيان و طوزةرانى تةواوى مامؤستاياندا بيَت، كة تائيَستا ئةو ريَكخراوة نةيتوانيوة ئةو ئةركة طةورةية جيَبةجيَبكات.
4-يةكةى نيشتةجيَبوون و رةخساندنى بةرفراوانى خويَندن بؤ تةواوى مامؤستايان لةهةموو قؤناغة كاندا و دابينكردنى دةرمالَةى ثيشةيي و مةترسى و دابينكردنى حةصانةى ياسايي، داواكارى هةنوكةيي سةرجةم مامؤستايانن و تائيَستا يةكيَتى مامؤستايان نةيتوانيوة كارى جيدديان لةسةربكات.
5-ثرؤسةى ثةروةردة لةهةريَمى كوردستان بةقةيرانيَكى ئالَؤزدا تيَدةثةرِيَت و يةكيَتى مامؤستايانى كوردستانيش  خةمساردانة مامةلَةى لةطةلَ كردوة، كة ثيَويست بوو كؤنطرة و كؤنفرانسى تايبةتى بؤ ببةستاية هاوشيَوةى كؤنفرانسى ثيشةيي و ثةروةردةيي ئةنجومةنى مامؤستايانى ثيَشةنط كةلة تشرينى دووةمى سالَى 2012 ئةنجامدرا و ثيَشكةشى ثةرلةمان كرا. 
6-لةماوةى رابردوودا ضةندين روداوى نةخوازراو و هيَرشى نارةوا وثيَشيلكارى دةرحةق بة مامؤستايان و خانةوادةكانيان كراوة بةلآم نةمانبينى يةكيَتى مامؤستايانى كوردستان هةلَويَستيَكى روون و ئاشكرا دةرببريَت، ئةمةش مايةى نيطةرانى مامؤستايانة بةطشتى.    
    لةكؤتاييدا ويَرِاى نرخاندنى كاروانى خةباتى ضةند سالَةى ئةم ريَكخراوة، بةلآم دةبيَت هةمووان ئةو راستية بزانن كة ئةمرِؤ مامؤستايان خوازيارى خةباتى نويَخوازى و سةردةميانةن بؤ بةدةستهيَنانى مافة رةواكانيان لةثيَناو خزمةتى ثةروةردة و زانست و رؤلَةكانى نةتةوةكةمان.
        هةروةها ئيَمة لةئةنجومةنى مامؤستايانى ثيَشةنط هيوادارين ئةم يةكيَتية بةكردةيي ببيَتة مالَى سةرجةم مامؤستايانى كوردستان و ئةو كةم و كورتى و خةمسارديانة نةميَنن و بةئارِاستةى ثاريَزطاريكردن لة مافى تةواوى مامؤستايان و خزمةتكردنيان بةكاربهيَنريَت، بةتايبةت لة دابينكردنى شويَنى نيشتةجيَبون و رةخساندنى هةلى زياترى خويَندن بؤمامؤستايان و سوود وةرطرتن لة ثؤستة ثةروةردةييةكان. بة ثيَضةوانةشةوة مامؤستايانى ثيَشةنط متمانةى مامؤستايانى كوردستان بة مةبةستى سةرةكي خؤيان دةزانن و ثشت بةخوا لةطةلَ هاورِيَيانى ترمان لةليستى هاوبةشى مامؤستايان ئامادةين هةموو ريَكاريَكى ياسايي و مةدةنيانة دةطرينة بةر بؤ ضةسثاندنى داوا رةواكانى مامؤستايان بيَ جياوازى لةريَى نويَنةرةكانمان لة سكرتاريةت و لق و كةرتةكانى يةكيَتى مامؤستايانى كوردستان.          
                                       سةركةوتن بؤ ئيرادةى مامؤستايانى سةربةرز و خؤرِاطر                     
راطةياندنى ئةنجومةنى مامؤستايانى ثيَشةنط
4/شعبان/1434
15/5/2013

مه هزه له كه ى لقى سليمانى يه كيتى مامؤستايان!!!





مه هزه له ى لقى سليمانى له ساڵیادى یەکێتى مامۆستایان و بە حیزبى تمّ التحديث في منذ 16 دقيقة مه هزه له ى لقى سليمانى له ساڵیادى یەکێتى مامۆستایان و بە حیزبى کردنى : ئەمرۆ 16-5 لە هۆلى رۆشنبیرى شارى سلێمانى لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایان کوردستان مەراسیمێکى رێکخست کە تیایدا خەڵاتى بە سەر ژمارەیەک مامۆستاى خانەنشین دابەشکرد . بەڵام ئەوەى جآى نیگەرانى ئامادەبووان بوو بآ بەرنامەى و بە حیزبى کردنى بۆنەکە بوو و چۆلى هۆڵەکە کە ژمارەیەکى زۆر کەم مامۆستا بەشدار بوو کە ژمارەیان نەدەگەیشتە 100 مامۆستا ، لە بۆنەیەکى پیشەییەوە گۆڕا بۆ بۆنەیەکى حیزبى ، بەرپرسانى حیزبى خەڵاتى رێکخراوەکەیان بە سەر مامۆستایاندا دابەش کرد ، لە کاتێکدا ستافى لق کە ژمارەیان ( 9 ) کەسە ( 4 ) کەس خەڵاتیان دابەش کردن ، لیستى هاوبەش لە لقى سلێمانى بایکۆتى مەراسیمەکە و دابەشکردنى خەڵاتەکانى کرد بە هۆى ئەوەى بە حیزبى کرا و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسى رایانگەیاند ((((( لە ئەنجومەنى لق دواى گفتوگۆیەکى زۆر زۆرینەى لق کە نوێنەرانى یەکێتى و پارتی سور بوون لە سەر ئەوەى دەبێت نوێنەرى حیزبەکان بێن و خەڵات دابەش بکەن و بیکەنە بۆنەیەکى حیزبى بۆیە ئێمە بایکۆتمان کرد بەڵام دواى ئەوەى کۆمەلێک مامۆستا هاتنە ناو کێشەکەوە بەڵێنمان دا وەک مامۆستایەک بچینە ناو هۆڵەکە ، بۆیە ئێمە وەک لیستى هاوبەش بآ بەرى خۆمان رادەگەیەنین لەو کەم و کوریی و بآ سەرەو بەرەیانەى ئەمرۆ لە یادەکە روویان دا و هەندآ مامۆستا دلگران بوون و لە هەفتەى داهاتوو هەڵوێستى فەرمى رادەگەیەنین لە بارەى هەموو بابەتەکانى پەیوەست بەم یادە ، و بە هەموو شێوەیەک بە گژ بە حیزبى کردنى یەکێتى مامۆستایان دەچینەوە و لێرەوە داوە لە هەموو مامۆستایان دەکەین بە هەست کردن بە بەرپرسیارێتى هیچى تر رێگا نەدەن بە کەسانێک بۆ بەرژەوەندى خۆیان و حیزبەکەیان یارى بە چارەنووسى رێکخراوەکەیان بکەن )))))

مه‌راسیمی‌ خه‌ڵاتكردنی‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ خانه‌نشین به‌ حیزبی‌ ده‌كرێت


(سبەی):
به‌هۆی‌ به‌حیزبی‌ كردنی‌ مه‌راسیمی‌ خه‌ڵاتكردنی‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ خانه‌نشین، لیستی‌ هاوبه‌شی‌ لقی‌ سلێمانی‌ بایكۆتی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ و دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كان‌ ده‌كات.
رۆژی 16/5 له‌ هۆلی‌ رۆشنبیری‌ شاری‌ سلێمانی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان كوردستان مه‌راسیمێكی‌ رێكخست كه‌ تیایدا خه‌ڵاتی‌ به‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ خانه‌نشین دابه‌شكردو به‌هۆی‌ به‌حیزبی‌ كردنی‌ مه‌راسیمی‌ خه‌ڵاتكردنه‌كه‌، لیستی‌ هاوبه‌شی‌ لقی‌ سلێمانی‌ بایكۆتی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ و دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ كرد.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا‌ لیستی‌ هاوبه‌شی‌ مامۆستایان رایانگه‌یاند: له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ لق دوای‌ گفتوگۆیه‌كی‌ زۆر، زۆرینه‌ی‌ لق كه‌ نوێنه‌رانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتین، سور بون له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت نوێنه‌ری‌ حیزبه‌كان بێن و خه‌ڵات دابه‌ش بكه‌ن و بیكه‌نه‌ بۆنه‌یه‌كی‌ حیزبی‌ بۆیه‌ ئێمه‌ بایكۆتمان كرد به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ کۆمەڵێک مامۆستا هاتنه‌ ناو كێشه‌كه‌وه‌، به‌ڵێنماندا وه‌ك مامۆستا بچینه‌ ناو هۆڵه‌كه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك لیستی‌ هاوبه‌ش بێبه‌ری‌ خۆمان راده‌گه‌یه‌نین له‌و كه‌م و كوریی و بێ‌ سه‌ره‌و به‌ره‌یانه‌ی‌ له‌ یاده‌كه‌ رویاندا و هه‌ندێ‌ مامۆستا دڵگران بون و له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتو هه‌ڵوێستی‌ فه‌رمی‌ راده‌گه‌یه‌نین.
ئەوەشیان خستەڕو: له‌ باره‌ی‌ هه‌مو بابه‌ته‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌م یاده‌، به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك به‌ گژ به‌ حیزبی‌ كردنی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان ده‌چینه‌وه‌ و لێره‌وه‌ داوه‌ له‌ هه‌مو مامۆستایان ده‌كه‌ین به‌ هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌ هیچی‌ تر رێگا نه‌ده‌ن به‌ كه‌سانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان و حیزبه‌كه‌یان یاری‌ به‌ چاره‌نوسی‌ رێكخراوه‌كه‌یان بكه‌ن.

لە بادینان پارتی دەستوەردان دەكات لە كاروباری یەكێتی مامۆستایان


لە بادینان پارتی دەستوەردان دەكات لە كاروباری یەكێتی مامۆستایان و پەروەردەدا و سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانیش دەستەوسانە بەرامبەری
پارتی لە بادینان دەستوەردان دەكات لە كاروباری یەكێتی مامۆستایان و بە فەرمانی لقەكانی پارتی، فەرمانگەكان پەروەردە و قائیمقامیەت و تەنانەت وەزیریش مامەڵە لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی یەكێتی مامۆستایان ناكەن كە سەر بە مامۆستایانی یەكگرتووی ئیسلامین و لە بەرامبەریشیدا سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان دەستەوسانە لە ئاست دەستورەدانەكانی پارتیدا لە یەكێتی مامۆستایان لە بادینان.
عەتا ئەحمەد رەمەزان جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان تایبەت بە كوردیوی ڕاگەیاند: بە تەوجیهی كادیرە حزبیەكانی پارتی لە بادینان، دامەزراوە پەروەردەییەكان و قائیم قام و تەنانەت خودی وەزیری پەروەردەش مامەڵە لەگەڵ سەرۆكی لقی ئاكرێی یەكێتی مامۆستایان و كەرتی شێخان ناكرێت چونكە سەر بە مامۆستایانی یەكگرتووی ئیسلامین كە دوای كۆنگرە و بە پێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن ئەو پۆستانەی لیستیمامۆستایانی هاوبەش دراوە بەو مامۆستایانە.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ووتی: بە فەرمانی حزب، لایەنە حكومیەكان مامەڵە لەگەڵ جێگری سەرۆكی لقی ئاكرێ دەكەن و تەنانەت لەكاتی سەردانی وەزیری پەروەردەشدا لەگەڵ جێگری لێپرسراوی لقدا كۆبونەوە كراوە و بەرپرسی لق ئاگادار نەبووە و ئەندام كەرتێك لە قەزای شێخان دەسەلاتی ڕەهای پێدراوە و مامەڵە لەگەڵ پەروەردەدا دەكات.
ئەو وتیشی : بەداخەوە دوای چەندین جار تاوتوێكردنی ئەم كێشەیە لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایاندا، تاوەكو ئێستا سكرتاریەتی یەكێتیەكە بێ هەڵوێست و دەستەوسانە لە ئاستیدا.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان هەڕەشەی ئەوەی كرد لە ئەگەری چارەسەر نەكردنی كێشەكەدا سەرجەم دەستوەردانەكانی حزب ئاشكرا دەكەن و ڕێ و شوێنی دیكە دەگرنەبەر.


     سه‌رچاوه‌ : مامۆستایانی پێشه‌نگ 

الجمعة، 17 مايو، 2013

یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان له‌نێوان دوێنێ‌ و ئه‌مڕۆدا : محمد سید نجم الدین نوری‌


یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان له‌نێوان دوێنێ‌ و ئه‌مڕۆدا
          مێژووی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان زیاتر له‌ په‌نجا ساڵی‌ تێپه‌ڕاندوه‌ و تائێستاش ئه‌م رێكخراوه‌ زۆرترین گله‌یی و گازنده‌ی‌ له‌سه‌ره‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان و رۆشنبیرانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌ شیكاری واقعی‌ و بێلایه‌نانه‌یه‌ تا بزانین بۆ له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌یتوانیوه‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ به‌ته‌واوی‌ بسه‌لمێنیت.
لێره‌دا پێویسته‌ كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه‌ دواوه‌ تابزانین ره‌گ و ریشاڵ و میتۆدی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان چۆن داڕێژراوه‌، دیاره‌ ساڵی‌ 1962 كاتێك شۆڕشی‌ ئه‌یلول له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی‌ مسته‌فا بارزانیدا هه‌ڵگیرسا و ئه‌و كات ژماره‌یه‌ك مامۆستا و رۆشنبیر هاتنه‌ نێو ئه‌م شۆڕشه‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ی‌ سه‌ندیكای‌ مامۆستایانی‌ عێراقی‌ ئه‌و كات هه‌ندێك بڕیاری‌ له‌دژی‌ مامۆستایانی‌ نێو شۆڕش ده‌ركرد ئیتر بڕیاری‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ دراو هه‌رله‌هه‌مان ساڵیشدا و له‌شاخ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی‌ خۆی‌ گرێدا كه‌ هه‌ندێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی‌ تائێسته‌ش له‌ژیاندا ماون، له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ وه‌ نه‌فه‌سی‌ حیزب گه‌رایی و پاوانخوازی‌ و كوتله‌كاری‌ باڵی‌ كێشا به‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌دا كاتێك كه‌ ئه‌ندامان و به‌شداربووانی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كه‌م كه‌بناغه‌ی‌ یه‌كێتیه‌كه‌یه‌ پیاوه‌بالاَو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ حیزب و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌سی‌ دوور له‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ به‌شداریان تێدا كرد كه‌ به‌ته‌واوی‌ ئه‌جێندای‌ پارتگه‌رایی میتۆدی‌ كاری‌ ریكخراوه‌كه‌ بووه‌، واته‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ كاری‌ بۆ پاڵپشتی‌ ده‌سته‌و تاقمێك ده‌كرد ئه‌وه‌نده‌ به‌رگری‌ له‌ماف و سه‌روه‌ری‌ مامۆستایانی‌ كوردستان نه‌كردوه‌، دواتریش له‌قۆناغه‌كانی‌ تری‌ شۆڕش نه‌یتوانیوه‌ خۆی‌ له‌ ململانێی‌ نێو هێزه‌جیاوازه‌كان بپارێزێت تا كاتی‌ راپه‌ڕین كه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ به‌دۆخێكی‌ ناله‌باردا تێپه‌ڕی‌ و مامۆستایانی‌ كوردستان به‌دروشمی‌ (سه‌ری‌ به‌رزمان بۆ موچه‌ دانانه‌وێین) درێژه‌یان به‌ كاری‌ په‌روه‌رده‌یی خۆیانیاندا و نه‌یانهێشت رۆڵه‌كانی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌خوێندن بێبه‌ش بن، له‌و كاته‌شدا ئه‌م یه‌كێتیه‌ دیسان به‌پاشكۆیه‌تی‌ مایه‌وه‌ و له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌مشوری‌ دابینكردنی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهات و بژێوی‌ بێت بۆ مامۆستایان به‌ڵام له‌وساته‌ وه‌خته‌ دژواره‌دا خه‌ریكی‌ پۆست و ئیمتیازاتی‌ حیزبی‌ و په‌یداكردنی‌ سامان بون له‌قووتی‌ میلله‌ت، ئه‌م بابه‌ته‌ زۆربه‌ی‌ مامۆستایانی‌ ئه‌و كات زۆربه‌چاكی‌ دركیان پێكردبوو كه‌ چۆن جیاوازی‌ هه‌بوو له‌ گوزه‌رانی‌ كادێرانی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ و مامۆستایانی‌ دڵسۆزو به‌ئه‌مه‌ك، كه‌ئه‌مه‌ش وای‌ كرد مامۆستایان له‌پێناو گوزه‌رانی‌ خۆیان و منداڵه‌كانیان په‌نا بۆ فرۆشتنی‌ كه‌لوپه‌ل به‌رن یان بچنه‌ نێو ریزی‌ حیزبێك و بژێویان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان په‌یدابكه‌ن.
دواتریش له‌شه‌ڕی‌ نه‌گریسی‌ ناوخۆ كه‌ مێژوویه‌كی‌ دوور نیه‌ و هه‌موان ده‌زانین كه‌ چۆن ئه‌م یه‌كێتیه‌ هه‌رزوو دابه‌ش بوو وه‌نه‌یواتی‌ خۆی‌ بگرێت و كاربكاته‌ سه‌ر راگرتنی‌ شه‌ڕ و مامۆستایانێكی‌ زۆریان له‌ كوردستان ره‌نجاند و بێهه‌ڵوێست و بێده‌نگ مایه‌وه‌. 
بۆیه‌ كاتێك باس له‌م رێكخراوه‌ده‌كرێت پێویسته‌ ره‌هه‌نده‌ مێژوویه‌كه‌یه‌مان له‌بیرنه‌جێت و بزانین نه‌خۆشی‌ و خه‌له‌لی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ له‌كوێدایه‌ تا ئاڕاسته‌ی‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ی‌ وه‌ربگرین.
له‌ئێستا رێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان له‌هه‌موو كاتێك فره‌ره‌نگی‌ و هه‌مه‌جۆری‌ زیاتری‌ تێدا به‌دی‌ ده‌كرێت، ئه‌دی‌ بۆ هه‌روا لاواز و بێده‌سه‌ڵات ده‌بینرێت؟بۆ نه‌یتوانیوه‌ قوتاربێت له‌و میتۆد وجۆری‌ كاركردنه‌ی‌ رابردوی‌؟ له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ تاڕادده‌یه‌ك به‌هێز له‌كوردستاندا هه‌یه‌ و هه‌رئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ش ته‌نها له‌م یه‌كێتیه‌دا به‌شداره‌ له‌كاتێدا له‌هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك و ده‌زگایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ حكومه‌ت به‌شدارنین، بۆ نه‌یانتوانیوه‌ به‌پێی‌ پێویست و داخوازی‌ مامۆستایان گۆڕانكاری‌ جددی‌ بكه‌ن؟ داكۆكیكارێكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ مافی‌ مامۆستایان بن له‌هه‌موو روه‌یه‌كه‌وه‌، ئایا توانراوه‌ تائێستا ئه‌م رێكخراوه‌ی‌ مامۆستایان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌یه‌ك یان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌یه‌ك ناچار به‌ وازهێنان بكات له‌پێناو پاراستنی‌ كه‌رامه‌تی‌ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ مافی‌ زه‌وتكراوی‌ مامۆستایان وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ كوردستان كردیان بۆ به‌رگریكردن له‌ پزیشكێك كاتێك سوكایه‌تی‌ پێكرا و كه‌له‌ئه‌نجامدا و پاش پێداگریه‌كی‌ زۆری‌ پزیشكان و سه‌ندیكاكه‌یان بكه‌ره‌كه‌ی‌ ناچار به‌ وازهێنان كرا كه‌ به‌رپرسی‌ یه‌كه‌ی‌ كارگێڕی‌ ناوچه‌كه‌بوو، یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌ندامان كردیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانیان.
بۆ مه‌گه‌ر له‌قوتابخانه‌و په‌روه‌رده‌كاندا سوكایه‌تی‌ و بێڕێزی‌ به‌رامبه‌ر مامۆستایان نه‌كراوه‌ و ناكرێت؟ ئه‌ی‌ بۆ ئه‌م رێكخراوه‌ به‌ده‌نگ نایه‌ت ته‌نانه‌ت له‌مافێكی‌ سه‌ره‌تایی وه‌ك موچه‌ ناتوانێت كارێك بكات تا جیتر موجه‌ی‌ مامۆستایان دوانه‌كه‌وێت.
كه‌واته‌ لێره‌دا پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و بزانین كێشه‌ی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ له‌میتۆد و ره‌گی‌ كاركردنیایه‌تی‌ و نایه‌وێت ئه‌و نه‌ریته‌ كۆنه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ گه‌وره‌بووه‌ وازی‌ لێبهێنێت و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون و خزمه‌ت به‌ مامۆستایان هه‌نگاو بنێت، تاواز له‌و جۆره‌ كاركردنه‌ش نه‌هێنرێت ناوانرێت هیچ بكرێت بۆ مامۆستایان له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌م یه‌كێتیه‌وه‌.
به‌ڕاستی‌ لێره‌شه‌وه‌ لیسته‌به‌شداربووه‌كانی‌ تری‌ مامۆستایان له‌به‌ر مه‌ترسی‌ گه‌وره‌ی‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ی‌ مامۆستایاندا ده‌بینین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك كاریان كردووه‌ به‌ڵام ده‌یانتوانی‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر بكه‌ن و ئه‌وانیش له‌جیاتی‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌ستكه‌وت و ململانێی‌ حیزبی‌ و پشكی‌ خۆیان پێویسته‌ له‌خه‌می‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفتی‌ مامۆستایاندابن.
له‌وڵاتان ئه‌م جۆره‌ رێكخراوانه‌ به‌ واتای‌ وشه‌ له‌خزمه‌تی‌ مامۆستایاندان و پارێزه‌رێكی‌ راسته‌قینه‌ و سه‌رسه‌ختی‌ مامۆستایانن له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌بۆیان دێته‌ پێشه‌وه‌.
بۆیه‌ پێویسته‌ زۆرترین و گه‌روه‌ترین هه‌وڵ له‌ گۆڕینی‌ میتۆد و جۆری‌ كار وبیركردنه‌وه‌ی‌ رێكخراوه‌كاندا بێت به‌تایبه‌ت یه‌كێتی‌ مامۆستایان به‌ ده‌رهێنانیان له‌گیرفان و عه‌قڵیه‌تی‌ حیزبه‌كان و ده‌سڵاتداره‌كان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون و خزمه‌تكردنی‌ ته‌واوه‌تی‌ به‌ مامۆستایان به‌بێ‌ جیاوازی‌.
محمد سید نجم الدین نوری‌  /به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ

له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان مامۆستایانی هاوبه‌ش و ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌قاوه‌خانه‌ی كلتوری



صورة: ‏14/5/2013 سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌قاوه‌خانه‌ی کلتووری له‌ سلێمانی ئه‌ندامانی لقی سلێمانی لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش ( سه‌نگه‌ر فایق جێگری سه‌رۆکی لق،عبدالخالق ماوه‌تی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن،مصطفى باپیر به‌ر پرسی مالیه‌،نه‌وشیران ‌حمه‌ غریب به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌) هه‌ڵسان به‌ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی بۆ که‌ناڵه‌ کانی ڕاگه‌یاندن.سه‌باره‌ت به‌ئه‌دای لق و به‌ربه‌ست و پێشێلکاریه‌کانی لیستی ده‌سڵات‏

14/5/2013 سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌قاوه‌خانه‌ی کلتووری له‌ سلێمانی ئه‌ندامانی لقی سلێمانی لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش ( سه‌نگه‌ر فایق جێگری سه‌رۆکی لق،عبدالخالق ماوه‌تی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن،مصطفى باپیر به‌ر پرسی مالیه‌،نه‌وشیران ‌حمه‌ غریب به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌) هه‌ڵسان به‌ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی بۆ که‌ناڵه‌ کانی ڕاگه‌یاندن.سه‌باره‌ت به‌ئه‌دای لق و به‌ربه‌ست و پێشێلکاریه‌کانی لیستی ده‌سڵات
صورة: ‏14/5/2013 سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌قاوه‌خانه‌ی کلتووری له‌ سلێمانی ئه‌ندامانی لقی سلێمانی لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش ( سه‌نگه‌ر فایق جێگری سه‌رۆکی لق،عبدالخالق ماوه‌تی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن،مصطفى باپیر به‌ر پرسی مالیه‌،نه‌وشیران ‌حمه‌ غریب به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌) هه‌ڵسان به‌ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی بۆ که‌ناڵه‌ کانی ڕاگه‌یاندن.سه‌باره‌ت به‌ئه‌دای لق و به‌ربه‌ست و پێشێلکاریه‌کانی لیستی ده‌سڵات‏صورة: ‏14/5/2013 سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌قاوه‌خانه‌ی کلتووری له‌ سلێمانی ئه‌ندامانی لقی سلێمانی لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش ( سه‌نگه‌ر فایق جێگری سه‌رۆکی لق،عبدالخالق ماوه‌تی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن،مصطفى باپیر به‌ر پرسی مالیه‌،نه‌وشیران ‌حمه‌ غریب به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌) هه‌ڵسان به‌ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی بۆ که‌ناڵه‌ کانی ڕاگه‌یاندن.سه‌باره‌ت به‌ئه‌دای لق و به‌ربه‌ست و پێشێلکاریه‌کانی لیستی ده‌سڵات‏صورة: ‏14/5/2013 سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌قاوه‌خانه‌ی کلتووری له‌ سلێمانی ئه‌ندامانی لقی سلێمانی لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش ( سه‌نگه‌ر فایق جێگری سه‌رۆکی لق،عبدالخالق ماوه‌تی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن،مصطفى باپیر به‌ر پرسی مالیه‌،نه‌وشیران ‌حمه‌ غریب به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌) هه‌ڵسان به‌ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی بۆ که‌ناڵه‌ کانی ڕاگه‌یاندن.سه‌باره‌ت به‌ئه‌دای لق و به‌ربه‌ست و پێشێلکاریه‌کانی لیستی ده‌سڵات‏صورة: ‏14/5/2013 سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌قاوه‌خانه‌ی کلتووری له‌ سلێمانی ئه‌ندامانی لقی سلێمانی لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش ( سه‌نگه‌ر فایق جێگری سه‌رۆکی لق،عبدالخالق ماوه‌تی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن،مصطفى باپیر به‌ر پرسی مالیه‌،نه‌وشیران ‌حمه‌ غریب به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌) هه‌ڵسان به‌ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی بۆ که‌ناڵه‌ کانی ڕاگه‌یاندن.سه‌باره‌ت به‌ئه‌دای لق و به‌ربه‌ست و پێشێلکاریه‌کانی لیستی ده‌سڵات‏






سه‌نته‌ری ئۆكسفۆرد:خشته‌ی دابه‌شكردنی كاته‌كانی خوێندن بۆپۆلی 12

صورة


كؤبونةوةى دةستةى بالاى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك هةولير 10.5.2013

صورة: ‏كؤبونةوةى دةستةى بالاى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك هةولير 10.5.2013‏صورة: ‏كؤبونةوةى دةستةى بالاى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك هةولير 10.5.2013‏
صورة: ‏كؤبونةوةى دةستةى بالاى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك هةولير 10.5.2013‏صورة: ‏كؤبونةوةى دةستةى بالاى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك هةولير 10.5.2013‏
صورة: ‏كؤبونةوةى دةستةى بالاى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك هةولير 10.5.2013‏صورة: ‏كؤبونةوةى دةستةى بالاى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك هةولير 10.5.2013‏

سه ردانى به ريز ماموستا ياسين ئه نوه ر سه ربه ر شتيارى به روه رده ى

صورة: ‏ئه نجومه نى ماموستايانى بيشه نك -لقى شاره زور سه ردانى به ريز ماموستا ياسين ئه نوه ر سه ربه ر شتيارى به روه رده ى وه ك يه كيك له ماموستا سه ركه وتووه كانى بوارى به روه رده كه جيده ستى دياره له خزمه ت كردن هيواى به رده وامى و سه ركه وتنى بو ده خوازين‏



ئه نجومه نى ماموستايانى بيشه نك -لقى شاره زور سه ردانى به ريز ماموستا ياسين ئه نوه ر سه ربه ر شتيارى به روه رده ى وه ك يه كيك له ماموستا سه ركه وتووه كانى بوارى به روه رده كه جيده ستى دياره له خزمه ت كردن هيواى به رده وامى و سه ركه وتنى بو ده خوازين

زانکۆی ئه‌زهه‌ر رێز له‌ دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ده‌گرێت

وه‌ک رێزگرتن له‌خزمه‌ته‌کانی له‌بواری شه‌ریعه‌و یاسادا به‌ئاماده‌بوونی شێخی ئه‌زهه‌ر دکتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب زانکۆی ئه‌زهه‌ر مه‌راسیمێکی رێزگرتن بۆ ده‌کتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی ساز ده‌کات رۆژی شه‌مه‌ 11-5-2013 له‌هۆڵی :الرابطة العالمية لخريجي الازهر" له‌زانکۆی ئه‌زهه‌ر له‌شاری نه‌سر کاتژمێر یازده‌ی به‌یانی به‌کاتی قاهیره‌......


دكتۆر مستەفا زەڵمی لەساڵی 1924 لە گوندی زەڵمی ناوچەی هەورامان سەر بە پارێزگای سلێمانی لە دایك بووە‌، ساڵی 1934 چووەتە قوتابخانەی ئایینی، لەسەر دەستی مامۆستایانی پسپۆڕ‌و شارەزا لە زانایانی ئایینی عێراق‌ و ئێران زانستەكانی نەحو، سەرف، مونازەرە، مەنتیق، بەلاغە، ئوسولی دین، ئوسولی فیقه‌، فەلسەفە، بیركاری و فەلەكناسی خوێندووە.
"مەراسیمەکە لە بارەگای رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر"


ساڵی 1946 بڕوانامەی (زانایی) لە زانستە ئیسلامیەكان لە ئەنجوومەنی زانستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەزارەتی ئەوقاف بەدەستهێناوە.
ساڵی 1965 بەكالۆریۆسی لە یاسا لە زانكۆی بەغداد بەدەستهێناوە.
ساڵی 1968 ماستەری لە شەریعە لە زانكۆی بەغداد بەدەستهێناوە.
ساڵی 1971 ماستەری وەرگرتووە لە فیقهی بەراوردكاری لە زانكۆی ئەزهەر.
ساڵی 1973 ماستەری لە یاسا هێناوەتەوە لە زانكۆی ئەزهەر‌.
ساڵی 1975 دكتۆرای لە فیقهی بەراوردكاری وەرگرتووە.
ساڵی 2004 دكتۆرای لە یاسا لە زانكۆی بەغداد وەرگرتووە‌، زیاتر لە 50 كتێبی هەیە لە بوارەكانی شەریعە ‌و یاسا ‌و زیاتر لە 40 توێژینەوەی زانستی هەیە لە بوارەكانی یاسا‌، فەلسەفە ‌و فیقهـ.

سه‌رجاوه‌ Payam2

سه ردانى ماموستا جعفر مصطفى

لقی شاره‌زووری ئه نجومه نى ماموستايانى بيشه نك سه ردانى ماموستا جعفر مصطفى ماموستاى به ئه زمونو كه سايه تى ناسراوى هه له بجه مان كرد خه لاتى ريز لينانمان بى به خشى بو ئه و خزمه ته ى له بوارى به روه رده و فير كردن بيشكه شى ناو جه كه ى كردووهصورة: ‏لقی شاره‌زووری ئه نجومه نى ماموستايانى بيشه نك سه ردانى ماموستا جعفر مصطفى ماموستاى به ئه زمونو كه سايه تى ناسراوى هه له بجه مان كرد خه لاتى ريز لينانمان بى به خشى بو ئه و خزمه ته ى له بوارى به روه رده و فير كردن بيشكه شى ناو جه كه ى كردووه‏


صورة: ‏ڕێنمای تاقی كردنەوەكان ::::مسعود محمد شیوه‌ڕه‌شی
لەگەل نزیك بوونەوەی تا قی كردنەوەكانی كۆتای ساڵ قوتابی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌ دەبێت ، پەیوەندی لەگەل واقیعدا دەپچڕێت ، ئەم دیاردەیەش بە دیاردەكی سروشتی دەزانرێت هەروەكو هەموو دیاردەیەكی تر ،چونكە هەموو قوتابیەك دەگرێتەوە زیرەك و نازیرەك. ناپلیۆن پۆنابرد دەلێت : ((بەهێزترین و سامناكترین جەنگم لا پەسەند ترە لە تاقی كردنەوەی قوتابخانە )) ، تاقی كردنەوە هەر تاقی كردنەوەیە لە هەر بوارێكی ژیاندا بێت ، مرۆڤ توشی گیروگرفت و نائارامی دەكات.

بە پێویست دەزانین هەشت ڕێنمایی (ئامۆژگاری ) گرنگ پێشكەش بە قوتابی یە خۆشەویستەكان بكەین وەكو یارمەتی دەرێك بۆ بەهێز كردنی بیر و هزریان و ئەزبەركردنی زانیاری و سەركەوتن لە وانە كانیان دا ، كە بریتین لە:-

1-خاو بوونەوە:

ڕاهێنانی خاو بوونەوەی دەروونی ئەنجام بدە پێش ئەوەی دەست بە خوێندنەوە بكەیت بۆ ماوەی (10) خولەك ،ئەمە ماسوولكەكان خاو دەكاتەوەو ، تاك دوور دەخاتەوە لە پەرت و بڵاوی هزرو بیرو تەركیزیش بەهێز دەكات.

2- بەكارهێنانی هەستیارەكان:-

پێنج هەستیارەكان (بیستن ، بینین ، چەشتن ، بۆن كردن ، بەركەوتن ) یارمەتی جێگیركردنی زانیاری یەكان دەدات لەناو مێشكدا ، هەولبدە بەدەنگێكی كەمێك بەرز بخوێنیتەوە تاكو جۆرە پەیوەندی یەك لەنێوان چاو وگوێدا دروست ببێت.



3- ڕەخنەگرتن:-

لەكاتی خوێندنەوە دا وەك ڕەخنە گرێك ڕەفتار بكە لە نێوان ڕستەكاندا ، كە ئەمەش یارمەتی دەرێكە بۆ بەهێز كردنی تەركیزو لە دوایشدا بیرخستنەوەی خوێندنەوەكە.

4-خواردنەوەی ئاو:

ئاو كاریگەرییەكی زۆری لەسەر مێشكدا هەیە ،مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە (8) كوب ئاو هەیە بەلایەنەی كەمەوە بیخواتەوە ،چونكە وشكی مێشك ئازار دەدات و ، بیر پەرت و بلاو دەكات وتاك تووشی گیروگرفتی بیرخستنەوە دەكات.

5- خواردنێكی یەكسان:

خواردنی خواردەمەنیەكی یەكسان لە پرۆتین (گۆشت و هێلكە ) و كاربۆهایدرات (نیشاستەمەنی) ،ئەمانە هەمووی دەبنە هۆی زیاد بوونی ماددەی (الاسیتایل كولین ) ، كەیارمەتی مێشك دەدات لە كرداری بیرخستنەوەدا.

6- نوستنی شەوان:

خەوتنی هێمن و ئارام لە شەواندا وەسیلەیەكی گرنگ و كاریگەرە بۆ چاڵاك كردنی بیر هزر ،لەم كاتەدە مێشك كەمێك ئارام دەبێت و ، بە پیچەوانەی هەموو ئەندامەكانی تری جەستە ناخەوێت بەڵكو بە كردارەكانی زانیاری دادەچێتەوە ،كەم خەوتن كاریگەری لەسەر فێربوونیش هەیە لە كاتی بەئاگایی .

7-خەوتنی دەمەو نیوەڕۆ:

ئەمە دەبێتە هۆی بوژانەوەی بیرچوونەوەو زانیارییەكان و كرداری زیندەكی جەستە رێك دەخات .

8-پێكەنین:-

پێكەنین گرژی یەكان كەم دەكاتەوەو مەعنەویات بەهێز دەكات ، ئۆكسجینی زیاد بە مێشك دەبەخشێت و لە نەخۆشی دەیپارێزێت.

بەهیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك‏ڕێنمای تاقی كردنەوەكان ::::مسعود محمد شیوه‌ڕه‌شی
لەگەل نزیك بوونەوەی تا قی كردنەوەكانی كۆتای ساڵ قوتابی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌ دەبێت ، پەیوەندی لەگەل واقیعدا دەپچڕێت ، ئەم دیاردەیەش بە دیاردەكی سروشتی دەزانرێت هەروەكو هەموو دیاردەیەكی تر ،چونكە هەموو قوتابیەك دەگرێتەوە زیرەك و نازیرەك. ناپلیۆن پۆنابرد دەلێت : ((بەهێزترین و سامناكترین جەنگم لا پەسەند ترە لە تاقی كردنەوەی قوتابخانە )) ، تاقی كردنەوە هەر تاقی كردنەوەیە لە هەر بوارێكی ژیاندا بێت ، مرۆڤ توشی گیروگرفت و نائارامی دەكات.
بە پێویست دەزانین هەشت ڕێنمایی (ئامۆژگاری ) گرنگ پێشكەش بە قوتابی یە خۆشەویستەكان بكەین وەكو یارمەتی دەرێك بۆ بەهێز كردنی بیر و هزریان و ئەزبەركردنی زانیاری و سەركەوتن لە وانە كانیان دا ، كە بریتین لە:-

1-خاو بوونەوە:

ڕاهێنانی خاو بوونەوەی دەروونی ئەنجام بدە پێش ئەوەی دەست بە خوێندنەوە بكەیت بۆ ماوەی (10) خولەك ،ئەمە ماسوولكەكان خاو دەكاتەوەو ، تاك دوور دەخاتەوە لە پەرت و بڵاوی هزرو بیرو تەركیزیش بەهێز دەكات.

2- بەكارهێنانی هەستیارەكان:-

پێنج هەستیارەكان (بیستن ، بینین ، چەشتن ، بۆن كردن ، بەركەوتن ) یارمەتی جێگیركردنی زانیاری یەكان دەدات لەناو مێشكدا ، هەولبدە بەدەنگێكی كەمێك بەرز بخوێنیتەوە تاكو جۆرە پەیوەندی یەك لەنێوان چاو وگوێدا دروست ببێت.



3- ڕەخنەگرتن:-

لەكاتی خوێندنەوە دا وەك ڕەخنە گرێك ڕەفتار بكە لە نێوان ڕستەكاندا ، كە ئەمەش یارمەتی دەرێكە بۆ بەهێز كردنی تەركیزو لە دوایشدا بیرخستنەوەی خوێندنەوەكە.

4-خواردنەوەی ئاو:

ئاو كاریگەرییەكی زۆری لەسەر مێشكدا هەیە ،مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە (8) كوب ئاو هەیە بەلایەنەی كەمەوە بیخواتەوە ،چونكە وشكی مێشك ئازار دەدات و ، بیر پەرت و بلاو دەكات وتاك تووشی گیروگرفتی بیرخستنەوە دەكات.

5- خواردنێكی یەكسان:

خواردنی خواردەمەنیەكی یەكسان لە پرۆتین (گۆشت و هێلكە ) و كاربۆهایدرات (نیشاستەمەنی) ،ئەمانە هەمووی دەبنە هۆی زیاد بوونی ماددەی (الاسیتایل كولین ) ، كەیارمەتی مێشك دەدات لە كرداری بیرخستنەوەدا.

6- نوستنی شەوان:

خەوتنی هێمن و ئارام لە شەواندا وەسیلەیەكی گرنگ و كاریگەرە بۆ چاڵاك كردنی بیر هزر ،لەم كاتەدە مێشك كەمێك ئارام دەبێت و ، بە پیچەوانەی هەموو ئەندامەكانی تری جەستە ناخەوێت بەڵكو بە كردارەكانی زانیاری دادەچێتەوە ،كەم خەوتن كاریگەری لەسەر فێربوونیش هەیە لە كاتی بەئاگایی .

7-خەوتنی دەمەو نیوەڕۆ:

ئەمە دەبێتە هۆی بوژانەوەی بیرچوونەوەو زانیارییەكان و كرداری زیندەكی جەستە رێك دەخات .

8-پێكەنین:-

پێكەنین گرژی یەكان كەم دەكاتەوەو مەعنەویات بەهێز دەكات ، ئۆكسجینی زیاد بە مێشك دەبەخشێت و لە نەخۆشی دەیپارێزێت.

بەهیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك

الاثنين، 6 مايو، 2013

هێشتا ڕێكخراوه‌كانی‌ ده‌سه‌لات له‌ خه‌و خه‌به‌ریان نه‌بۆته‌وه‌!!! !!!!!!

خوێندکاران و قوتابیانی پۆلی١٢.....نوسيني سۆران وەهاب لەندەن ١/٥/٢٠١٣

پۆلی ١٢ بۆتە چارەنووسی دوا رۆژتان،لەهەموو لایەکەوە پالەپەستۆ بۆ رووت دێت ترس و دلەراوکی میوانەتە ئەم ماوەیە بۆ رزگاربووناتان لەم دلە راوکیە سوود لەم چەند رێنومایەم وەرگرن ،،بە پێی ئەزموونی خۆم کە ئەم ماوەیەم بریەوە،
١/سەرەتا تۆ ویژدانی خۆت سەقامگیر کە ،هەول و کۆششی خۆت بدە خۆت بۆ ئەزموونەکان ئامدە بکە ،،ئەوکاتە جارەنووست بدە بەر قەدەر.
٢/ئەم کاتە زۆر گرنگە بۆتۆ هەولدەی کاتت بکریت بە فیرۆی نەدەیت.هەمموو شتەکانی تر دێتەوە بەس ئەمە دەروا جونکە ئەمە چارەنووست بۆ دیار دەکات
٣/بیرو هۆشت لەسەر وانەکان بیت وبەس
٤/سەردان و میوانی و یاری کردن لەخۆت حەرام بکە..زۆر ئاسایا دایکان و باوکان چاودیریت کەن لە راگرتنی میوان و میوان کاری بۆ ئەم ماوەیە ،،بە میوان بلی منالم پۆلی شەشە .
٥/کاتی خەوت دیاری بکە بزانە کام کات بۆ تۆ باشە بۆ خویندن ئەم کاتەی کە دەزانیت باش نیە بتوانی سوودی لێ وەرگریت بۆ بەکارهێنانی بۆ خەو ،کاتی خەویشت لە ٦ بۆ ٧ بێت
٦/لەکاتی وانەکان پشوو بدە بە خۆت بۆ هەر سەعاتیک خویندن ١٠ تا ١٥ پشوو بدە بۆ خاو بوونەوەی مێشک بۆ ئەوەی پالەپەستۆ دروست نەبیت لەسەری،سەربان و حەدیقە و باخچە بەکار مەهینین کاتت دەروات،،،،،
٧/خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی جونکە لە کاتی خویندن ئاوی لەشت بەکاردیت وەکو وزە ،پێویستە بە بەردەوامی بیخۆیتەوە
٨/هەولدە بە تەنیا بخوینیت بە گرووپ مە خوینین جونکە دەبیتە هۆی لەدەستدانی کاتەکانتان،ئاسایە گەر بابەتیک حالی نەبووی بچیتە لای هاورێەکت بۆت رۆن بکاتەوە،هەولدەن کاتی یەکتر نەگرن ،
٩/کاتی خویندن مۆبایلەکانتان بکۆژیینەوە،
١٠/خواردن لەکاتی جەمەکان بخوریت ،چونکە تۆ پێویستت بە ووزە هەیە .
١١/خۆت لەم جۆرە خواردنانە بپاریزە کە ئازار بە مەعیدەت دەدات
١٢/خۆت لە جای رەش قاوە بەدوور بگرە ،دەلین بۆ ئەوەی خەومان نەیت،هەولدەی جای سەوز بخۆیتەوە گەر هەیە هەم وزەت دەدات هەم بیروهۆشت ئارام دەکات.
١٣/کات بۆ وانەکانت دابنی ،بزانە وانەکان چەندیان پێویستە بۆ تەواو بوون،دوای ئەمە گرنگە کە دەستت بە وانەک کرد بە م شێوەیە دەست پێ بکە.
نموونە ئەمرۆ گەر بەشێکت خوێند و بە جوانی لەبەرت کرد لێی تێگەیشتی،پێشئەوەی دەست بە بەشی دووەم بکەیت بە بەشی یەکەم دابجۆرەوە.،بۆ ئەوەی تەواو لە مێشکت سابت بێت.دوای پیداجونەوەت دەست بە بەشی دووم بکە ،کە تەواوکرد برۆەوە سەر بەشی یەکەم پێدابجۆرەوە،بەم جۆرە تا کتابەکە تەواو دەکەیت.سەیردەکەی بە ماوەی یەک سەعات کتابەکە موراجەعەدەکەیتەوە.،بۆخۆشت نازانی تا وات لێ دێت ژمارەی پەرەکانت لەبیر دەبیت.
١٤/کاتێ دەستت بەکتابی دوەم کرد ،پیش دەست پێکردنی کتابی پێشوو موراجەعە بکەوە،کە تەواو مورجاعەت کردەوە دەست بە کتابی دووەم بکە بە هەمان شێوە ،کە ئەمیشت تەواو کرد موراجەعەی بکەوە.
١٥/کاتی دەست بە کتابی سێەم دەکەیت جارێکی تر کتابی یەکەم ودوەم موراجەعە بکەوە
١٦/بەم شێوە تا هەمموو کتابەکان تەواو دەکەیت وەک وتم خۆشت نازانی جۆن خۆت ئامدەکردوە،
١٧/کە بەم جۆرە خۆت ئامادەکرد لە ئیمتحان ناترسیت و وە شەوانی ئیمتحان هیلاک نابیت جونکە وەک دەلین وەک ناوی خۆم لەبەرە،
١٨/لەکاتی ئیمتحان پەلەمەکە ،سەرەتا ٥ خولەک تەرخان بکە بۆ خویندنەوە ی پرسیارەکان،کامیان زۆر دلنیای دەست بە وەلامی بکە.
هیوادارم رەنج بە خەسار نەبن من خۆم یەک لەو کەسانە بووم هیواو ئاواتیکم هەبوو ،لە پۆلی شەش کۆی نمرەکانم ٨٧ بەهۆی زامانی عەربی و ئینگلیزی نمرەکانم هاتنە خوار لە عەربی ٧٣ و لە ئینگلیزی ٧٨
ئەم دوو وانەیە هیوای بردم ،بەلام خۆشبەختانە باوکم زانی زۆر هیلاکم ،بە ئەنجامەکەی نارازیم ،،خوا عەفووی کات گۆری پر باخ و گولزار بیت ئەو پسپۆربوو لە سایکلۆجی و باری دەروونی وتی من وەکو باوکیک لێت رازیم ماندوو بوونم بینی وە دەزانم شەورۆژکردبووە یەک بۆ گەیشتن بە هیوا،،بەلام مرۆڤ نابیت هیوا بر بێت ،تۆ دەتوانی کە بچیتە ئەو کۆلێژەی کە ناوت دێتەوە ،بتوانی لەم بوارە سەرکەووتوو بیت...بەلی کسەکانی بۆ ئەلقە لە گوێم ،تا ئەمرۆ من مامۆستام لە قۆناغەکانی ١٠.١١،١٢،١٣ لە ولاتی بەریتانینا،وە حالی حازرەیش لە رووی پەیجەکانمەوە هەولی باشکردنی پرۆسەی خویندن دەدەم بۆ ئەوەی بتوانم سیستەمیک دامەزریت لە ژێر دروشمی خوێندن بۆ فێربوون،نە ک بۆ دلە راوکی ئیمتحان،
هەر پرسیاریکتان هەبوو دەتوان پەیوەندی بکەن پێم منیش بە پێی توانای خۆم هاوکارتان دەبم ج لەرێی تەلەفۆنم
٠٠٤٤٧٨٤٦٨٠٢٨٩٦
یا لە ری پەیجەکانم لە فەیس بووک..
سەرکەووتوو بن هیوادارم رەنج بە خەسار نەبن
براتان
سۆران وەهاب
لەندەن
١/٥/٢٠١٣




‏‎Soran Wahab‎‏

گه شتا بوهاری‌ یا ئه نجومه نامامۆستاین پێشه نگ ل لقا بادینان



بسةربةرشتيا م.نوزادخوشناو بةربرسا بةيوةنديا و بةدواداجونى ئةنجومةنا ماموستاين بيشةنك كه شتا بوهارى يا ئه نجومه ناماموستاين بيشه نك ل لقا بادينان روزا جارشه مبى 1/5/2013 ب ئا ما ده بونا ماموستا على بابير ئه ميرى كومه لا ئيسلامى كوردستان













ئاگاداری بۆ سه‌رجه‌م كاندیدكراوانی تواناسازی (ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ئێستا سه‌فه‌ریان نه‌كردووه‌)

Displaying Twanasazy.jpg
Displaying Twanasazy 2.jpg

ڕێنمایی مۆڵه‌تی خوێندن - نفقة خاصة

Displaying 001.bmp
Displaying 002.bmp
Displaying 003.bmp
Displaying 004.bmp
Displaying 006.bmp
Displaying 007.bmp
Displaying 008.bmp
سه‌رچاوه‌ : په‌یجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌